ئەیلول 27, 2021

لە چوار مانگدا، بەغدا تەنیا 200 ملیار دیناری ناردووە

دوای ماوەیەکی زۆر لە پەسندکردنی بودجەی عێراق و دەرکردنی رێنمایی، بەغدا 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستانی نارد؛ ئەو پارەیە وەزارەتی دارایی بڕیاری لێ دەدات بۆ مووچە خەرج بکرێتیان بدرێتەوە ئەو قەرزانەی لە ماوەی رابردوودا حكوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەکردوویەتی .

بەپێی راگەیەنراوی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: "یەکەم بڕە پارەی هەرێمی کوردستان کە ٢٠٠ ملیار دینارە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە گوازراوەتەوە سەر هەژماری بانکی ناوەندیی عێراق" .
مانگی رابردوو، لیژنەی دەستپاکی عێراق رایگەیاندبوو:"بەغدا ئەو 200 ملیار دینارە دەنێرێت". دواتر مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "ناردنی پارەکە بۆ حكوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە مووچەی فەرمانبەرانی پێ بدات".
هەرچەندە بڕیار دراوە بە ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە، بەڵام عێراق پابەندییەکانی بەپێی یاسای بودجە جێبەجێ نەکردووە. لە بودجەی عێراقدا 11 ترلیۆن و 400 ملیار دینار بۆ ساڵێکی هەرێمی کوردستان دانراوە، پاش لێ دەرکردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی، پێویستە بەغدا مانگانە نزیکەی 190 تا 200 ملیار دینار بنێرێت، بەڵام زیاتر لە سێ مانگ بەسەر وادەی پەسندکردنی یاسای بودجەی عێراقدا تێپەڕیوە و تەنیایەک جار ئەو پارەیە هاتووە. حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوودا چەندین جار ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە بە تەواوی پابەندییاسای بودجە دەبێت و پێویستە بەغداش شایستەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
مانگی رابردوو، حكوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "راپۆرتی داهاتی هەرێمی کوردستان لەوانەش داهاتی نەوت دەداتە بەغدا، بەڵام بەغدایاسای بودجەی جێبەجێ نەکردووە.
بودجەی عێراق لە 31ـی ئاداری ئەمساڵدا پەسند کرا، پاش ئەوەی گفتوگۆی چڕ لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوە چوو، لە پەرلەمانیش سێ مانگ گفتوگۆی لەسەر کراوە تاوەکو گەیشتە خاڵی پەسندکردن، هەرچەندە حكوومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە بڕیاری داوە مووچە دابەش بکات، بەڵام نەناردنی ئەو پارەیە باری سەر شانی حكوومەتی قورس کردووە لە دابەشکردنی مووچە. خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی دەستی دەستی بە ناردنی پارەکە دەکات و دڵنیایی نادات لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان.
بەپێی گوتەی شارەزایان و بەرپرسانی هەردوو حكوومەتیشیاسای بودجە دەتوانێ زۆر کێشە لە نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکات، بەڵام بەشێكی لایەنە عیراقیەکان گوشار دەکەن بەغدا ئەو پارەیە نەنێرێت، نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش بەشێکە لەو گوشارانە و هەندێك لایەن لە ئێستاوە هەوڵی رازیکردنی شەقامی عێراقی دەدەن.
هەرێمی کوردستان بەپێی ماددەکانی 112 و 115ـی دەستووری عێراق مافی خۆیەتی سیاسەت و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز بەڕێوە ببات، بەتایبەت لەو کێڵگانەی لە ٢٠٠٥دا نەوتیان تێدا بەرهەم نەدەهێنرا. بە گوێرەی ماددەی 111 کە دەڵێت: "نەوت و گاز موڵکی هەموو گەلی عێراق لە هەموو هەرێم و پارێزگاکان، دەبێت ئەوان ئیدارەی مەلەفی نەوت و گاز بکەن"، بەڵام ماددەی ١١٥ دەڵێت : "هەموو ئەو دەسەڵاتانەی حەسری نین بۆ حكوومەتی فیدراڵی، لە دەسەڵاتی هەرێـ م و ئەو پارێزگایانەدایە لە چوارچێوەی هەرێمێک رێک نەخراون، بۆیە هەرێمی کوردستان دەڵێت بە گوێرەی ئەو ماددەیە مافی خۆیەتی ئیدارەی داهات و فرۆشتنی نەوت و گاز بکات، لەگەڵ ئەوەش لە دەستووردا هاتووە ئەگەر ناکۆکی هەبوو، پێشبینە دەبێت بۆیاسای هەرێم و پارێزگاکان بێت.

© 2017 Hawler