تەمموز 24, 2021

شارەوانی پێنجوێن کۆکردنەوەی سەگی به‌ڕه‌ڵای خستە بواری جێ بەجێ کردنەوە

شارەوانی پێنجوێن له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی شارەوانی پێنجوێن و قایٔیمقامیەتی پێنجوێن و ڤێتەنەری هەڵسان بە دروستکردنی جێگەیەک بۆ سەگی بەرەڵا بەهاوکاری خێرخوازان لە ئێستادا شارەوانی تیمێکی دروستکردووە بۆ کۆکردنەوەیان.

ڕاشیگه‌یاند: داوا لەهاووڵاتیيان دەکەین هاوکاربن هەرکەسێک توانی ئەو سەگانە بگرێت دەتوانێت پەیوەندی بکات بەتیمەکەوە تا لەو شوێنە لیان وەربگرێت ، وە شارەوانیمان هەڵساوە بەدروستکردنی سەلەی خۆراک ودابەشکردنی بەسەر خواردنگەو قەسابخانەکاندا تا بتوانێت خوراکیان بۆ دابین بکرێت .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن

© 2017 Hawler