ئایار 07, 2021

سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، سبەی چوارشەممە، کاتژمێر ١١ دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکات و بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ خوێندنەوەی (٥) یاسا. لە ڕاگەیەندراوەکەی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووە، دانیشتنی ژماره‌ (١٢)ی ئاسایی خوولی به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له‌ خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌ست پێده‌كات. بڕیاره‌ كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ (٣) ته‌وه‌ر له‌خۆبگرێت، كه‌ له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا، (٣) پێشنیازه‌ یاسا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت، كه‌ پێشنیازه‌ یاساكان بریتین له‌ "پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌ و ده‌ستنووسه‌كان" و "پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌رێمی كوردستان" و "پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌ و ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان". ته‌وه‌ری دووه‌می دانیشتنه‌كه‌ خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی په‌رله‌مانتار "لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی" په‌یوه‌ست به‌ "وزه‌ی خۆر وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان" ده‌بێت. ته‌وه‌ری سێیه‌م، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای "وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان" ده‌بێت.

© 2017 Hawler