ئایار 07, 2021

رووسیا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ توركیا سنووردار ده‌كات

حكوومه‌تی رووسیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رچوونی كۆڕۆنا له‌ توركیا و زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان له‌و وڵاته‌، بڕیاردراوه‌ به‌ سنووردار كردن و راگرتنی هه‌موو گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی رووسیا بۆ توركیا.

حكوومه‌تی رووسیا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ 15 مانگی نیسانه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و تا سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت.

هه‌ر چه‌ند حكوومه‌تی توركیایش تا ئێستا له‌م باره‌یه‌وه‌ هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌نواندووه‌، به‌ڵام شاره‌زایانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رووسیا به‌م بڕیاره‌ی خۆی چه‌ندین په‌یامی گرنگی به‌ توركیا داوه‌.

شاره‌زایان ده‌ڵێن: رووسیا به‌م بڕیاره‌ به‌ توركیای گوتووه‌: نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانی له‌ قه‌یرانی ئۆكراینادا بكات و هانی گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی ئۆكراینی بدات، نابێت توركیا رێگه‌ به‌ كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بدات كه‌ رێككه‌وتنی مۆنترۆ پێشێل بكه‌ن و له‌ به‌حری سپییه‌وه‌ بپه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ قه‌ره‌ ده‌نیز.

© 2017 Hawler