ئایار 07, 2021

عەرەبستان نیگەرانە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران

تورکی ئەلفەیسەل، بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندی زانیاری عەرەبستانی سعوودیە ڕایگەیاند کە دانووستان و گفتوگۆکانی ڤیەننا لەبارەی بەرجام یا هەمان ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، نیگەرانی وڵاتە عەرەبییەکانی کەناراوی کەنداو ناڕوێنێتەوە لەبەردەم مەترسیییەکانی سیستەم و بەرنامەی ناوەکیی کۆماری ئیسلامی.

به پێڕاپۆرتی ئەلعەرەبیه،تورکی ئەلفەیسەل لەکۆنگرەگەیەکی ڕۆژنامەنووسی ـ ئۆنلاین کە میوانداریڕۆژنامەی «ئەلبلاد»ی بەحرێن کرد، جەختی لەوە کردەوە: «پێویستە وڵاتەکانی دەوری کەنداو و عەرەبییەکان لە ناوەڕۆکی دانووستانی پەیوەندیدار به ڕێککەوتنی ناوەکیی ئێران بەشداری پێ بکەن و هەموو نیگەرانییەکان لەبارەی بەرنامەی مووشەکیی بالستیکی ئێران و دەستێوەردانی تاران لە ناوچەکەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست مشتومڕی لەسەر بکرێت.»
تورکی لە درێژەی گفتوگۆکەیدا باسی لەوە کرد کە ڕێککەوتنێک کە لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەرکۆماریی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی جێبەجێ کرا، چاوی لەسەر نیگەرانی دراوسێکانی ئێران داخست و بووە هۆی دەستێوەردانی زۆرتری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا.
بەڕێوەبەری پێشوویناوەندیزانیاری عەرەبستانی سعوودی گوتیشی «گەشبین نیم بە دەوڵەتەکەی جۆ بایدن سەبارەت بە باجنەدان بە کوماری ئیسلامی، بەڵاملێدوانەکەی فەرەنسا لەبارەی دانووستان لەبارەی بەرنامەی مووشەکیی کوماری ئیسلامیگرنگە و هیوادارم فەرەنساش لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ بەریتانیا و ئەڵمانیا هاوئاهەنگی کردبێت و پێکەوە پێش بە ڕژێمی تاران بگرن.» ئەلفەیسەل که ئێستابەڕێوەبەرایەتی ناوەندی لێکۆڵینەوە و تۆیژینەوەی ئیسلامیی مەلک فەیسەڵی لە ئەستۆدایە،هوشیاری دا ئەگەر چاکسازی لە بەرجام نەکرێت، کۆماری ئیسلامیدەستی دەگات بە بۆمبیئەتۆمی کە ئەمەش مەترسیدارترین شتە لە دونیا.
ئەلفەیسەڵ گوتی: «ئێمە هیچ دژایەتییەکمان لەگەڵ وڵاتی ئێران نییە و بەهیچ شێوەیەک نامانەوێگەلەکەی زەرەر مەند بن، بەڵام ئەمانەوێت پەیوەندییەکی بەرامبەرمان هەبێت، چونکە ئەم حکوومەتەسوود لە هەر بۆشاییەک وەردەگرێت بو خراپەکاری و ئاژاوەگێڕیو پلاندانان بۆ دەستتێوەردانی وڵاتانی دیکە.»
پێشتر ئیمانوئل ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنساڕایگەیاند عەرەبستانی سعوودیە و ئیسرائیل وەک «شەریک و هاوبەشی سەرەکی» لە ناوچەکە دەبێت به شێوەیەک لە ئەگەری دانووستانەکانی داهاتووی کۆماری ئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی بەشدار بن، لە بەرامبەردا کۆماری ئیسلامی ئەم پێشنیارەیڕەت کردووەتەوە.

© 2017 Hawler