شوبات 19, 2018

ڕوانگه‌ی عێراقی بۆ ئازادییه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان: به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان داوای به‌رتیل له‌ میدیاكان ده‌كه‌ن

ڕوانگه‌ی عێراقی بۆ ئازادییه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، پێرێ سێشه‌ممه‌ 6/ 2/ 2018 داوای له‌ عه‌بادی كرد، به‌په‌له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تۆمه‌ته‌كانی "گه‌نده‌ڵیی و بی ڕه‌وشتیی" نووسینگه‌كانی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت بكات و سنوورێكیان بۆ دابنێت.

ڕوانگه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكیدا كه‌ بۆ میدیاكانی ناردووه‌، ڕای گه‌یاندووه‌: "سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌كی نێوخۆیی گوتی: كاتێك سه‌ردانی نووسینگه‌كانی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕیكلاممان ده‌ست بكه‌وێت، داواكاریی سه‌ریرمان لێده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رتیلیان پێبده‌ین كه‌ زۆرجار ده‌گاته‌ نیوه‌ی پاره‌ی ڕیكلامه‌كه‌".
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رنوسه‌ره‌، گوتوویه‌تی: "له‌وه‌ش ناشرینتر، ئه‌و ئاماژه‌ بێ ڕه‌وشتییانه‌ن كه‌ داوا ده‌كه‌ن، نێردراوه‌كانمان كچ بن، مه‌رجیشیان هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت كچه‌كان جوان بن و ته‌مه‌نیان له‌ 25 ساڵ كه‌متر بێت و سه‌رپۆش نه‌دات".
 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌كه‌ داوای كردووه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌و ده‌زگایانه‌ دوور بخرێنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ بكرێت، چونكه‌: "ژماره‌یه‌كیان ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و ڤێلا و خانووی گران به‌هایان له‌ به‌غدا كڕیوه‌".
به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێكخرای شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، ساڵانه‌ عێراق یه‌كێكه‌ له‌ گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهان و چه‌ند ساڵێكیش له‌سه‌ر یه‌كه‌م و دووه‌م گه‌نده‌ڵترین وڵات كێبڕكێی له‌گه‌ڵ وڵاتی سۆماڵ ده‌كرد.

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.