کانونی دووەم 20, 2018

شاندێکی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات

لە دوای هێرشە سەربازییەکانی حکوومەتی عێراق بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، وە سەپاندنی چەندین بڕیاری نایاسایی و سزادانی خەڵکی کوردستان بە چەندین بڕیاری نادەستووری، کە داخستنی فڕۆکەخانەکانی هەرێم و لەمپەر دروستکردن لە بەردەم داهاتەکانی کوردستان و قەیرانی دارایی لێکەوتۆتەوە و هاوکات خاڵە سنوورییەکانی هەرێمیش لە ئێستادا لە بەردەم باس و گفتۆکردن دایە لە نێوان هەرێم و بەغدا .

دوێنێ شەممە ١٣ی مانگ، شاندێکی فەرمی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد، کە ئەم شاندە دوای درووست بوونی ناکۆکییەکان و ئاڵۆزبوونییان یەکەمین شاندی فەرمی هەرێمی کوردستانە سەردانی بەغدا دەکات و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات.
شاندەکە بە سەرۆکایەتی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و ئامادە بوونی مەولود باوەمراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق و مه‌هدی عه‌لاق، ئه‌منیداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کۆدەبنەوە و دانووستان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان دەکەن.
بە پێی زانییارییەکانیش، حكومەتی عێراق لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە بۆ گفتۆگۆكردن لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان لە بارەی کردنەوەی فرۆکەخانەکان و بەرێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان.

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.