کانونی دووەم 20, 2018

توركیا: رۆڵێكی گرنگ له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌گێڕین

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگه‌یاند، "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی عێراق (کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدڕالی و حکوومەتی هەرێم) هەردوولا دەیانەوێ ئێمە نێوەندگیریان بکەین"، گوتیشی: "سەقامگیری و یەکپارچەیی عێراق بۆ ئێمە گرنگە".

بڕیاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆببێته‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری توركیا ئه‌نادۆڵ له‌ سه‌ر زاری مه‌ولوود چاوشئۆغڵۆ بڵاویكرده‌وه‌، " 21ی ئەم مانگە دەچمە بەغدا. خوا یار بێت تورکیا رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەدا. هیچ مەبەستێکی نهێنیمان نییە، چاومان لە خاکی کەس نییە. تەنیا بابەتێک کە بەرگری لێدەکەین، دادپەروەرییە".
له‌ ئێستادا چاوشئۆغڵو بە سەردانێک لە ئەمریکایە و لە دیدارێکدا لەگەڵ رەوەندی تورک لەو وڵاتە، لەبارەی کێشەکانی ناوچەکە قسەی کرد. لە میانی قسەکانیدا چاوشئۆغڵو باسی لە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کرد و گوتی: "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی عێراق هەردوولا دەیانەوێ ئێمە نێوەندگیریان بکەین".
لە کوردستان ٢٤ـەوە

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.