کانونی دووەم 20, 2018

فراكسیۆنە كوردستانییەكان سوورن لەسەر داواكارییەكانی خۆیان

بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێ" هێشتا ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی كە داواكارییەكانی ئێمە جێبەجێ بكرێن، ئەگەر جێبەجێ نەكرێن، ئێمە دەنگ بە بوودجە نادەین، هەر لەبەر ئەوەش پێناچێت وا بە ئاسانی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بوودجە بكرێت، لەگەڵ ئەوەی ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی كە دەبێت حەیدەر عەبادی بێتە پەرلەمان و وەڵامی پرسیاری هەموو كوتلەكان بداتەوە".

بە بڕوای چاودێران، حكوومەتی عێراق خۆی نایەوێت بوودجە پەسەند بكرێت، چونكە حكوومەت كەوتووەتە ژێر باری مەرجەكانی سندوقی نێودەوڵەتی دراوەوە، دەبێت جێبەجێیان بكات، ئەگەر پەرلەمان پەسەندی بكات حكوومەت توانای جێبەجێ كردنی مەرجەكانی نابێت، ئەمە لە كاتێكدایە كە كورد و سوننە تێبینی و ڕەخنەی زۆریان لەسەر پرۆژە یاساكە هەیە، ڕازی نین بە كەم كردنەوەی بەشی كوردستان، بوودجەی كوردستان 17% كەم كراوەتەوە بۆ 12%، باسی پارێزگاكانی هەرێمی تێدایە، كە ئەوە پێچەوانەی دەستوورە، بوودجە بۆ پێشمەرگە دانەنراوە، ناوی هەڵەبجەش وەكو پارێزگا نەهاتووە.
نەدا مێرگەسۆری، بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ "هەولێر" ئەوەی ڕاگەیاند، ئێمە وەكو فراكسیۆنەكانی كورد سوورین لەسەر تێبینی و داواكارییەكانی خۆمان كە لەسەر بوودجە هەبوون، ئەو تێبینیانەی كە ئێمە بۆ سەرۆك وەزیران ناردوومانە 10 تێبینی بوون، ئێمە هێشتا سوورین لەسەر ئەوەی كە داواكارییەكانی ئێمە جێبەجێ بكرێن، ئەگەر جێبەجێ نەكرێن، ئێمە دەنگ بە پڕۆژە یاسای بوودجە نادەین.
مێرگەسۆری، ڕوونیشیكردەوە، هێشتا خوێندنەوەی یەكەم بۆ بوودجە نەكراوە، چونكە نەك بەس كوتلەكانی كوردستان، بەڵكو كوتلە سوننەكانیش تێبینی خۆیان هەیە لەسەر بوودجە، بۆیە پێناچێت وا بەئاسانی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت، هەروەها ئێمە هێشتا سوورین لەسەر ئەوەی كە دەبێت حەیدەر عەبادی، بێتە پەرلەمان و وەڵامی پرسیاری هەموو كوتلەكان بداتەوە، ئەوجا خوێندنەوەی یەكەم بكرێت، بەڵام ئەو دەڵێ تا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ نەكرێت من نایەمە پەرلەمان، ئەگەر خوێندنەوەی یەكەم بۆ بوودجە بكرێت ئێمە دەنگ بە بوودجە نادەین، هەر لەبەر ئەوەش ئێمە لەگەڵ ئەوە نین خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت، تا تێبینییەكانی ئێمە جێبەجێ نەكرێن.
بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ڕاگەیانراوە داوا كراوە لە تەواوی سەرۆكی فراكسیۆنەكان كە ڕۆژی یەك شەممە كە دەكاتە ئەمڕۆ ئامادەبن بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بوودجەی 2018ی عێراق و هەڵبژاردنەكان و چەند گرفتیكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، هەر لەو بارەیەوە بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێ، دوو بابەتی سەرەكی لەناو پەرلەمانی عێراق هەن، ئەوانیش پرۆژە یاسای بووجە و پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراقن، كە ئێمە رۆژ بۆ رۆژ لە هەڵبژاردنەكان نزیك دەبینەوە، هێشتا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هیچ كام لەو پرۆژە یاسایانە نەكراوە، هەر لەبەر ئەوەش ئەوە دوو بابەتی گرنگن و دەبێت پەرلەمان چارەسەری ئەو بابەتانە بكات، هەر لەبەر ئەوەش رۆژی یەك شەممە سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ فراكسیۆنەكان كۆدەبێتەوە و دانیشتنی پەرلەمانیش هەر لە هەمان ڕۆژدا بەڕێوەدەچێت".

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.