کانونی دووەم 20, 2018

كۆمیسیۆن: لە ماوەی 105 رۆژدا دەتوانین هەڵبژاردن ئەنجام بدەین

تا كۆتایی ئەم مانگە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی كوردستان پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران رادەگەیێنێ‌، بەرپرسێكی كۆمیسیۆنیش دەڵێ، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ حكوومەت و پەرلەمان بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن كۆدەبینەوە، كە ئێمە وەكو ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بڕیارمان داوە لە ماوەی 105 رۆژدا دەتوانین هەڵبژاردن ئەنجام بدەین، بەڵام دەست نیشانكردنی رۆژەكە دەمێنێتەوە كە چ رۆژێك دەبێت.
د. جووتیار عادل، ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی لە هەرێمی كوردستان بە "هەولێر"ـی گوت: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ حكوومەت و پەرلەمان كۆدەبینەوە و گفتوگۆ دەكەین لەسەر دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن، ئێمەش وەكو ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بڕیارمان داوە لە ماوەی 105 رۆژدا دەتوانین هەڵبژاردن ئەنجام بدەین، بەڵام دەست نیشانكردنی رۆژەكە دەمێنێتەوە كە چ رۆژێك دەبێت، هەفتەی داهاتوو رۆژەكەش دیاری دەكەین.
د. جووتیار عادل، گوتیشی: كارەكان بۆ پاككردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران بەردەوامن، كۆتایی ئەم مانگە كۆمیسیۆن كارەكانی تەواودەكات ‌و لیستی ناوەكانی زیادە ‌و دووبارە ‌و مردووان رادەگەیێنێ‌ كە لە تۆماری دەنگدەران دەریاندەهێنێت‌.
ئەو ئەندامەی كومیسیۆن ئاشكراشی كرد، بودجەی خەمڵاندن كە بۆ هەڵبژاردنەكان دیاری كراوە بڕی 30 ملیۆن دۆلارە كە داوامان كردووە، ئەو بودجەیە بۆ ئێمە دابین بكرێت، لەگەڵ ئەوەی داوامان لە حكوومەت و لایەنەكان كردووە لەگەڵ ئێمە هاوكار بن بۆ پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران تا بتوانین زوو كارەكانی خۆمان تەواو بكەین، هەموو لایەنەكانیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە كە هاوكاری ئێمە بكەن".

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.