شوبات 19, 2018

11 تونێل لە رێگای نێوان هەولێر- حاجی ئۆمەران دروستدەکرێن

دوای حەوت ساڵ لە دەستپێکردنی پڕۆژەکە، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا تونێلی پیرمام بکرێتەوە، کە درێژییەکەی زیاتر لە دوو کیلۆمەترە و ئاسانکاری زۆر بۆ هاونیشتمانیان دەکات.

حەوت ساڵە کۆمپانیای جێبەجێکار سەرقاڵی دروستکردنی پڕۆژەی تونێلی پیرمامە، ماوەیەک بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن تێیدا وەستا، بەڵام ئێستا دووبارە دەست بە کار کراوەتەوە.
مانگانە بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکان حکومەت بڕێک پارە خەرجدەکات، یەکێک لەو پڕۆژانەش ئەو تونێلەیە کە درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەتر و نیوە و لەنێویشیدا چوار (سوڕانەوە - Uturn) هەیە.
پڕۆژەی تونێلی پیرمام گوژمەی 146 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە، هەولێر بە شەقڵاوە و ھەریر دەبەستێتەوە. ئێستا پڕۆژەکە لە 82%ی تەواوبووە.
بە تەواوبوونی تونێلی نێوان هەولێر- حاجی ئۆمەران 20 بۆ 30 خولەک رێگای ھاتووچۆی هاونیشتمانیان کورت دەبێتەوە و مەترسییەکانی رووداوی ھاتوچۆش کەمتر دەبنەوە. شۆفێران دەڵێن، ئەگەر تونێلەکە تەواو ببێت، دووریی شەقڵاوە وەک دووری گەڕەکێکی ھەولێری لێدێت.
لەکۆتایی ساڵی 2010، حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی بە لێدانی چەند تونێلێک کرد، کە ھەندێکیان بەشێکن لە پڕۆژەی دووسایدکردنی رێگای ھەولێر - حاجی ئۆمەران.
لە بەرنامە و پلانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردندایە، بەدرێژایی رێگای ھەولێر- حاجی ئۆمەران 11 تونێل دروست بکرێن. دوو تونێل تەواو بوون، نۆ تونێلیش کاریان بۆ دەکرێت.

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.