کانونی دووەم 20, 2018

د.موسەنا ئەمین: دەبێت کورد ئێستا کاربکات بۆ شکاندنی ئەو گەمارۆیانەی بەسەریدا سەپێندراون

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان راگەیاند، کورد لە ئێستادا دەبێت ھەول بۆ ئەوەبدات کە ئەم فشارانە لە سەر کورد نەھێلێت و ئەم گەمارۆیە ھەلبگرێت و کێشەی بودجە چارەسەر بکرێت.

دکتۆر، موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، راگەیاند: ئەو پێشێل کاریانەی حکومەتی عێراق ئەنجامی داوە بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان گرنگترینیان بڕینی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستانە و ھێنانی ھێزی سەربازیە بۆ کۆنترۆل کردنەوەی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ لەوێشەوە ئازاردان و زیان گەیاندن بە دەیان ھەزار کەسی ئەو ناوچانە کە کوردستانی بوون، لەوێ دەرچوون، توشی زیانێکی گەورە ھاتوون، خانوویان رووخاوە و مالەکانیان سوتاوە و تالانکراوە، ھەروەھا داخستنی فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەندێک دەروازە سنوورییەکان کە زیانێکی گەورەی بە ئابووری کوردستان گەیاندووە وە زیانی بە بەرژەوەندی ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستان گەیاندووە، ئەمانە ھەمووی پێشێل کاری گەورەن کە دەرحەق بە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون لەلایەن حکومەتی عێراق.
دکتۆر، موسەنا ئەمین گووتی: ھەلوێستی کورد لەبەرامبەر ئەو پێشێل کاریانەی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان، ھەولدانە بۆ ئەوەی ئەم فشارانە لە سەر کورد نەمێنێ ئەم گەمارۆیە ھەلبگرێت و کێشەی بودجە چارەسەر بکرێت، ھەروەھا لە کۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بریار لە سەر پێک ھێنانی لێژنەییەک بۆ بەدواداچوونی رووداوەکانی شارۆچکەی خورماتوو، لێکۆلینەوە لە رووداوەکان بکات و ئەم بارودۆخە چارەسەر بکات.
ئەو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیونی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان گووتیشی: لە ئێستادا دا ئەرکی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ئەوەیە کە یەک ریزبن ھەروەھا دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم کێشانە کە ئێستا بەروکی هەرێمیان گرتووە.

ZNA

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.