شوبات 19, 2018

لە بەرامبەر بەغدا و حەشدی شەعبی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نایەوێت هەولێرێکی لاواز هەبێت

لە دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ ی ٩ دا، پاش هەوڵێکی زۆر بۆ بەدەستهێنانی شەراکەت و مافە دەستوورییەکانی، لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، حکومەتی عێراق ڕێزی لە بڕیاری خەڵکی کوردستان نەگرت و لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا بە هێزێکی میلیشیایی و بە هاوکاری تۆپخانەی پاسدارانی ئێران و چەند کەسێکی نزیک لە ئێران لە ناو ڕیزەکانی یەکێتی تونییان بە ئاسانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێم داگیربکەن و زوڵم و زۆردارییەکی زۆریش دەرحەق بە هاووڵاتیانی کوردی ئەو ناوچانە بکەن و ئاوارەیان بکەن و تەعریبی تێدا بکەن.

پیلانەکانی بەغدا دوای داگیرکارییەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر و غروری سیاسی عەبادی
لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، کە حکومەتی عێراقی بە ئاسانی و بە هاوکاری چەند تاخم و دەستەیەکی کوردستان داگیرکاری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی بۆ چووە سەر، ئەمە بووە هۆی غروری زیاتری سیاسیی عەبادی و حکومەتە شیعییەکەی، چەندین پیلان و بڕیاری نایاسایی و نا دەستووری دژی کوردستان خستە بواری جێبەجێکردنەوە و بە ئامانج و پیلانەکەیدا دیار بوو کار بۆ سڕینەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات. داخستنی فڕۆکەخانەکان و ڕەوانەی هێز بۆ خاڵە سنوورییەکان و دەرکردنی چەندین بڕیاری ئیداری دژی خەڵکی کوردستان و پێشێلکردنی دەستوور بە تەواوی. لە هەمویان مەترسیدارتر هەوڵەکانی عەبادی بۆ گەمارۆ و لاوازکردنی هەرێم لە ڕێگای قەدەغەکردنی وەفدی دبلۆماسی وڵاتان بۆ کوردستان و بە پێچەوانەوە شاندی هەرێم بۆ وڵاتانی تر بە بێ ئاگاداری حکومەتەکەی عەبادی. جگە لەمانەش وروژاندنی دوو ئیدارەیی بوو لە کوردستان کە ئەمەیان دەنگۆی زیاتری هەبوو، عەبادی حکومەتێکی خۆجێی بۆ تاخمەکەی ناو یەکێتی کە هاوکاری بوون لە ١٦ ی ئۆکتۆبەر لە سلێمانی دابمەزرێنێت.

هەوڵە دیبلۆماسییەکانی نێچیرڤان بارزانی و بە ئەنجام گەیشتنی لە تێکشکانی گەمارۆ
لە دوای هەوڵەکانی بەغدا و کۆمەڵە دەنگێکی ناوخۆی کوردستان، کە خۆی لە تاخمەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر و چەند لایەنێکی تر دەبینییەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە یاوەری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، بوونە ئەستێرەی دیبلۆماسییەت و فۆکسی ڕاگەیاندنە جیهانییەکانیان خستە سەر خۆیان و بەغدا و حکومەتەکەی توشی شۆکێکی سیاسی گەورە کرد.
کۆشکی ئێلیزا و دیداری پاپا و داڤۆس و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر
لە ڕۆژی ٢ی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠١٧، کۆشکی ئێلیزا لە فەرەنسا، پەیامێکی سیاسی جیهانی، زۆر ڕوون و ئاشکرای بە عێراق و هەموو جیهاندا، کە هەرێمی کوردستان پاشکۆ نییە و دەبێت بەهێز بێت، پێشوازی سەرۆککۆماری فەرەنسا (ماکرۆن) لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی یاوەری، سەرنجی هەموو شرۆڤەکاران و میدیا جیهانییەکانی ڕاکێشا بۆ لایەک کە پێشتر وێنەی نەبینرابوو.
دوای کۆشکی ئێلیزا، گرنگترین دیداری نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتکردنی بوو لە لایەن پاپای فاتیکان لە ڕێککەوتی ١٢ی ١ی ٢٠١٨، ئەگەرچی حکومەتی عێراق هەموو هەوڵێکی خۆیدا بۆ ئەوەی ئەم دیدارە ئەنجام نەدرێت و فەشەلی پێ بهێنرێت، چونکە بە بڕوای چاودێران دیداری پاپای فاتیکان هۆکارێکی زۆر گرنگە بۆ گۆڕینی ئاراستەی ڕوانینی وڵاتانی ئەوروپا و بە تایبەت وڵاتە کاسۆلیکییەکان.
کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس لە ٢٢ی ١ ی٢٠١٨، کە لەویدا نێچیرڤان بارزانی چەندین کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجامدا و بە جیا جیا لەگەڵ سەرۆک حکومەت و شاندە بەشداربووەکانی ئەو کۆڕبەندە، ئەنجامدا کە خودی عەبدای یەکێک بوو لەوانە گرنگییەکی زۆری هەبوو لە بەرەوپێشچوونی پێگەی سیاسی هەرێمی کوردستان.
پێرێش ١٢ی٢، جارێکی تر وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر و بە ئاشکرا داخوازی کوردستانێکی بەهێزی کرد و جارێکی تر ئاماژەیەکی سیاسی ئاراستەی عەبدی و حکومەتەکەی کرا.

شکستهێنانی عەبادی و حکومەتە شیعییەکەی لە لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان
بە پێی وتەی چاودێرانی سیاسی، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کوردستانێکی بە‌هێزیان دەوێت و باش لەوە تێگەیشتوون ئەوە هەرێمی کوردستانە بۆتە هۆکاری سەقامگیری ناوچەکە، نەک حکومەتی عێراق کە حکومەتێکی تائیفی و میلیشیاییە و بە یەکێک لە گەندەڵترین وڵاتانی دنیا دادەنرێت و ئەمنییەتی شارەکانی خۆی پێ نەپارێزراوە و تەنیا جێگای ئەمن لە ناوچەکە شارەکانی کوردستانن، هاتنی وەزیری دەرەوی فەرەنسا بۆ هەولێر، لە پاش ئەوەی بەغدا بە ئاشکرا بڕیاری ڕێگرتنی شاندی سیاسی بۆ هەرێم داو، نیشانەی ئەوەیە عەبادی گوێ لێگیراو نییە لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە و ئەوان دەستەبەرداری کوردستان نابن. بە پێی بۆچوونی شرۆڤەکارانی سیاسی هەوڵەکانی عەبادی بۆ ئابڵوقە خستنە سەر هەرێم و لاواز کردنی بەتەواوی شکستی هێناوە.

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.