شوبات 19, 2018

پرسه ‌و سه‌ره‌خۆشی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی تێكۆشه‌ر و نیشتمان په‌روه‌ر (نه‌جمه‌دین یوسفی)

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی كه‌سایه‌تی نیشتمان په‌روه‌ر و هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر(نه‌جمه‌دین یوسفی) به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی تێكۆشه‌ر و ناودار و كادیر و سه‌ركرده‌ی دڵسۆزی رێبازی پارتی و بارزانی (نه‌جمه‌دین یوسفی) مان پێگه‌یشت، به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و تێكرای كه‌س و كاری خوالێخۆشبوو و هه‌ڤاڵانی پارتیمان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین و ئومێده‌وارین خوای گه‌وره‌ سه‌بروئارامی ودڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ. نه‌جمه‌دین یوسفی له‌ساڵی 1957 له‌ شاری به‌غدا په‌یوه‌ندی به‌ پارتیمانه‌وه‌ ده‌كات و دواتر له‌ سەرەتاکانی هەڵگریسانی شۆڕی مەزنی ئەیلول ده‌چێته‌ ناو ریزه‌كانی شۆڕش وه‌كو پێشمه‌رگه‌ و کادیرێکی بوێر له‌ به‌ر لێهاتوویی ده‌كرێته‌ ئه‌ندامی ناوچه‌ و دواتر له‌ساڵی 1963 به‌رپرسیاریه‌تی لیژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی پێده‌سپێردرێت و پاشانیش ده‌بێته‌ كارگێری لقی یه‌كی پارتیمان.
هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوو له‌ ساڵی 1979 وه‌كو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیمان ده‌ستنیشان ده‌كرێت و به‌رپرسیاریرتی لقی یه‌ك وەردەگرێت. جیالەوە له‌ ساڵانی هه‌شتاكان چه‌ندین ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی له‌ ده‌ڤه‌ره‌كانی خرێنه‌ و لۆلان و شنۆ و دۆڵی بالیسان و سنوری لقی دووی پارتیمان به‌و په‌ڕی لێهاتووی و دڵسۆزییه‌وه‌ راده‌په‌ڕێنێت.
خوالێخۆشبوو كه‌سایه‌تیه‌كی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و وه‌فادار بوو به‌رامبه‌ر رێبازی بارزانی نه‌مرو كاروانی شۆڕش و خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له‌و پێناوه‌شدا له‌ خزمه‌ت و تێكۆشان به‌رده‌وامبوو، له‌ چه‌ند ساڵی رابردووشدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی پێشكه‌ش به‌ چه‌ندین خانه‌واده‌ی سەربەرزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ بریندار و په‌ككه‌وته‌كانی شه‌ڕی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش كردووه‌. به‌داخه‌وه‌ له‌ده‌ستدانی زیانێكی گه‌وره‌بوو. جارێكی دیكه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و ئێوه‌ و تەواوی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڤاڵی كۆچكردومان ده‌كه‌ین و داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انالله وانا الیه‌ راجعون
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.