شوبات 19, 2018

كۆبوونەوەیەكی فراوانی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوو

وەك كاری دیسپلینی پارتایەتی و بەمەبەستی داڕشتنی بەرنامەی كاری نوێ و ئەكتیڤ كردنەوەی ڕێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەوروپا بەگشتی و هۆڵەندا بە تایبەتی، ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ‎11-02-2018 لە شاری ئەمێرسفۆت كۆبونەوەی فراوانی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموكراتی كوردستان سازكرا، كۆبوونەوەكە بەئامادەبوونی بەڕێز بەرپرسی ناوچە عومەر زاوێتەیی و بەرپرسی ڕێكخستن پێشرەو حەسەن و بەرپرسی دارایی ڕەشید بۆتانی و بەرپرس و كارگێڕانی ڕێكخراوەكانی سەرجەم شارەكانی هۆڵەندا و بەرپرسی ئۆفیسی ئافرەتان ئەوروپا و بەرپرسی ئەنجومەنی ئافرەتانی هۆڵەندا و بەرپرسی یەكێتی قوتابیان و لاوانی هۆڵەندا بەڕێوەچوو. وەك نەریتی هەموو كۆبوونەوەكانیش سەرەتا بە خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان سەروەریان بارزانی نەمر بە مارشی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێكرد. دواتر هەڤاڵ عومەر زاوێتەیی بەرپرسی ناوچە شیكردنەوەیەكی سیاسی و پارتایەتی بۆ دۆخی هەنوكەی كوردستان كرد و بەرچاو ڕۆشنی لەمەڕ كاری ئایندە خستەڕوو، هاوكات هەڵوێستی نەتەواییانەی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتكردەوە لە هەمبەر سازش نەكردن لەسەر مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان، هەڤاڵان سەرنج و پێشنیارەكانی خۆیان بۆ ئالیەتی كاری پارتایەتی و پلانی داهاتوی كاری حیزبی خستەڕوو گەنگەشەی تێرو تەسەلی لەبارەوە كرا، لە كۆتایشدا لەلایەن بەرپرسی ڕێكخراوەكان ڕاپۆرتی حیزبی سەبارت بەئێش و كار و چالاكیەكانی سەر بە ڕێكخراوەكەیان بۆ ئامادەبووان ڕوون كردەوە و كۆبونەوەكەش سەركەوتوانە كۆتایی هات.

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.