شوبات 19, 2018

حەیدەر عەبادی بە قوتی خەڵكی كوردستان بازاڕی هەڵبژاردن بۆ خۆی گەرم دەکات

وێڕای پێدانی بەڵێنی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران، كردنەوەی فڕۆكەخانەكان و چەندین بەڵێنی دیكە، بەڵام تاوەكو ئێستا حەیدەر عەبادی، هیچ یەكێك لە بەڵێنەكانی جێبەجێ نەكردووە. وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێ، تا بوودجە بەو شێوەیە بێت و داواكارییەكانی كورد جێبەجێ نەكرێن، ئێمە بەردەوام دەبین لە بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان و ڕێگە نادەین پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ بوودجە بكات و پەسەندی بكات.

ڕێناس جانۆ، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ "هەولێر" ڕایگەیاند، وێڕای پێدانی بەڵێنی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و كردنەوەی فڕۆكەخانەكان و چەندین بەڵێنی دیكە، بەڵام تاوەكو ئێستا حەیدەر عەبادی، هیچ یەكێك لە بەڵێنەكانی جێبەجێ نەكردووە، زۆر بەداخەوە كە ئێستا بابەتی بوودجەی هەرێمی كوردستان و ئەو هەموو سزانەی كە لەسەر هەرێمی كوردستان دانراون، حەیدەر عەبادی وەكو كارتێكی فشار و كارتێكی هەڵبژاردن بەرامبەر بە گەلی كورد بەكاردەهێنێت، تا ئێستا هەموو هەوڵێك دەدات كە ئەو بابەتە بكاتە بابەتێكی تەكنیكی، ئیداریی، كە ئەو بابەتە بەشێوەیەكی زۆر ڕوون و ئاشكرا، بابەتێكی سیاسییە، دەیەوێت وەكو تۆڵكردنەوەیەك دەستكەوت لەو بابەتەدا بۆخۆی بەدەست بهێنێت، كە هەتا ئێستاش نەیتوانیوە سەركەوتوو بێت، بۆیە دەیەوێت فشار بخاتە سەر هەرێمی كوردستان و بیكاتە دەستكەوت بۆ خۆی و بۆ هەڵبژاردن بەكاری بهێنێت، هەر لەبەر ئەوە پێموانیە حەیدەر عەبادی هیچ هەنگاوێك بنێت بۆ ڕەوانەكردنی بوودجە و مووچەی كوردستان و كردنەوەی فڕۆكەخانەكان، بەڵكو ئەگەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشارێكی زۆر بخاتە سەر، ڕەنگە ئەو كاتە هەنگاوێكی ئیجابی بنێت.
ڕوونیشیكردەوە، تا بوودجە بەو شێوەیە بێت و داواكارییەكانی كورد جێبەجێ نەكرێن، ئێمە بەردەوام دەبین لە بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان و ڕێگە نادەین پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ بوودجە بكات و پەسەند بكات.
جانۆ، ئاماژەی بەوەش كرد، حكوومەتی عێراق دەیەوێت بڕی 500 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرجنەكات، نەك پارەی جووتیاران، هەتا مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەش ڕەوانە ناكات، هەر وەكو گوتم، حەیدەر عەبادی بە قوتی خەڵكی كوردستان بازاڕی هەڵبژاردن دەكات".

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.