شوبات 19, 2018

شاندی پەرلەمانی کوردستان: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر عەفرین

شاندی پەرلەمانی کوردستان لە عەفرین رایدەگەیێنێ، هەموو هەوڵێک دەدن بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر شارەکە. جەختیشدەکەنە کە خەڵکی عەفرین جێی شانازین و بە قارەمانێتی و بەرخودان هەموو گەلی کوردستانیان سەربەزکردووە.

رۆژی دووشەممە 12-2-2018، شاندی پەرلەمانی کوردستان لە عەفرین لەگەڵ ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی شارەکە کۆبووەوە. دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییان سازکرد و پەرلەمانتارانی کوردستان رایانگەیاند، راپۆرتێک لەبارەی زیانەکانی عەفرین بەهۆی هێرشی سوپای تورکیا ئامادەدەکەن.
شێرکۆ حەمەئەمین، یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە بە ئاماژەکردن بەوەی راپۆرتەکە ئاراستەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی وڵاتان دەکەن، رایگەیاند: "هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جێگەی رەخنەیە."
پەرلەمانتارانی کوردستان لە کۆنگرەکە رۆژنامەڤانییەکەدا پشتیوانی گەلی باشووری کوردستانیان بۆ خەڵکی عەفرین دووپاتکردەوە و رایانگەیاند، ئەوەی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە دەیکەن بە هەموو شێوەیەک بەرخودان و قارەمانییەتییە. بەڵێنیشیان دا بە هەر جۆرێک بتوانن هاوکارییان بکەن و درێخی نەکەن.
هاوکات عەباس فەتاح، پەرلەمانتاری یەکێتی لە شاندەکە رایگەیاند، بەرگری خەڵکی عەفرین هەموو گەلی کوردی سەربەزکردووە و جێی شانازین. بەپێیوستیشی زانی ئەمە بکرێتە وانە و پەند بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان و لە یەکگرتوویی حیزبەکان چاو لەوان بکەن.
شاندەکە لە فراکسیۆنەکانی: پارتی- عەلی هالۆ، یەکێتی- عەباس فەتاح، گۆڕان- شێرکۆ حەمەئەمین، شیوعی- ئەبو کاروان و یەکگرتوو- سوهراب میكائیل) پێکهاتووە و بە نوێنەرایەتیی فراکسیۆنەکانیان و پەرلەمانی کوردستان سەردانەکەیان ئەنجامداوە. بڕێک دەرمان و هاوکاری و کەلوپەلی پزیشکیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
سەردانی شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە 12 ی شوبات، 24 رۆژ بەسەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر عەفرین تێپەڕدەبێت. شەڕ و پێکدادان و تۆپباران و بۆردوومانی قورسیش بەردەوامە.
پەرلەمانی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان (جزیرە، عەفرین و کۆبانێ)ی بە فەرمی ناساندن. ساڵی 2014ەش بڕیاری ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ هەر لە پەرلەمانەوە دەرکرا.
چەند رۆژێک پێش ئێستاش دورست رۆژی رۆژی 30-1-2018 دانیشتنێکی لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئەنجامدا. دوای دانیشتنەکەش راگەیێندراوێکی 5 خاڵی و 3 پێشنیازی بڵاوکردەوە و بەپێویستی زانی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان کراوەبێت بۆ گەیاندنی هاوکاری و کۆمەکی پێویست لەڕووی تەندروستی و مرۆییەوە بۆ خەڵکی لێقەوماوی عەفرین بەتایبەتی و رۆژئاوا بەگشتی.

لە رووداوەوە

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.