شوبات 19, 2018

ئامادەکاریی دەکرێت بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی

بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆكەوانیی عێراق لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانن و دەڵێ "ئامادەكارییە بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكان". ئەم هەوڵەش دوای ئەوەدێت، کە پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجی بەغدای رەتکردووەتەوە، کە هێزێکی عێراق لە فڕۆکەخانەکان هەبن ئەوکات بکرێنەوە.

جەلال شێخ كەریم، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، ماوەیەكە نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆكەوانیی عێراق لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانن. گوتیشی: هەموو شتێکیان بۆ دابینكراوە و ئاسانكاریشیان بۆ كراوە تاوەكو ئامادەكاریی بكەن بۆ كاتی كردنەوەی فڕۆكەخانەكان.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان جەختدەکاتەوە "هیچ پاساوێك نەماوە بۆ بەردەوامیی داخستنی فڕۆكەخانەكان، لەمە زیاتر تەنیا یاریكردنە بە كات".
بەپێی بەدواداچوونەكانی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكان، بەغدا مەرجی ئەوەی داناوە كە هێزێكی عێراقی كۆنترۆڵی دەروازە زەمینی ‌و ئاسمانییەكانی هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام هەرێمی كوردستان ئەو داوایەی بەغدای رەتكردووەتەوە و لەبەرامبەردا پێشنیازی ئەوەی بۆ كردوون، بەشێك لە هێزی ئەمنی عێراق لە دەروازەكاندا هەبن، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان كاربكەن بۆ كۆنترۆڵكردنی سەرجەم دەروازەكان. سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو گفتوگۆیانە بۆ رووداو گوتی: وەڵامی بەغداش بۆ هەرێمی كوردستان ئەوە بووە کە گرنگ ئەوەیە دەروازەكان بەباشی كۆنتڕۆڵبكرێن و هەر گرفتێكیش روویدا پێكەوە چارەسەری بكەن.
ئێوارەی رۆژی هەینی 29-9-2017، حكومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی خستە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش دوای ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری كوردستان، کە پەرلەمانی عێراقی 12بڕیاری دژی باشووری كوردستان پەسەند كرد كە یەكێكیان راگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتیەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر ‌و سلێمانی بوو.

لە رووداوەوە

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.