شوبات 16, 2019

چی بخۆین و چی نەخۆین تا گورچیلەکانمان سەلامەت بن

گورچیلە لە بەرمبەر خۆراک و نەخۆشییەکان زۆر هەستیارە و بە هۆی ئەوەی بە کەمی نیشانە و قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشی تێدا دەردەکەون، بۆیە پزیشکان هەموودەم ئامۆژگاریمان دەکەن بۆ پاراستنیان. واتە خۆپاراستن لە چارەسەرکردنی باشترە. بە پێی قسەی تەندرووستی جیهانی، لە هەر ١٠ کەس یەک کەس تووشی نەخۆشییەکانی گورچیلە دەبێتەوە. هەر بۆیە پێویستە بزانرێت کە چ خۆراکێک بۆ گورچیلەکان بەسوودە و چی بە زەرەیەتی. لێرەدا هەردوو لیست دەخەینە ڕوو:

ئەو خۆراکانەی بۆ گورچیلەکان زەرەرمەندن، پێویستە کەمتر بخورێن:
گورچیلەکان بۆ ئەوەی بە تەندرووستی بمێننەوە پێویستە هاوسەنگییەک لە نێوان کالسیۆم و فۆسفۆڕ دروست بکرێ و بۆ ئەم مەبەستە دەبێت شیرەمەنییەکان زیاد لە پێویست نەخورێن، هەرچەندە ماست کاریگەری باشی لەسەر گورچیلە هەیە. هەروەها زیاد لە پێویست خواردنی گۆشت زەرەری بۆ گورچیلەکان دەبێت، چونکە پڕۆتینی زیاد لە پێویست هۆکار دەبێتە بۆ ئەوەی گورچیلەکان نەخۆش بخەن یا نەخۆشییەکەیان زیاتر بکەن، چونکە خواردنی گۆشی زۆر دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی ئیگزالاتی کالسیۆم. شیرینییە دەستکردەکانی ئەورۆیی کە بەهایەکی خۆراکییان نییە، زەرەریان بۆ گورچیلەکان هەیە. بۆ نمونە خواردنەوە گازییەکان و جەلییەکان و خامە دروستکراوەکان کاریگەری خراپیان لەسەر گورچیلەکان هەیە و تەنانەت دەبنە هۆی زیادبوونی کافائین. کافائین سیستەمی دەماری ناوەندی هەڵدەنێت و ئەمەیش کاریگەری خراپی لەسەر گورچیلەکان دەبێت و ئەوانەیش کە گورچیلەیان تووشی نەخۆشی بووە، خواردنی کافائین کالسیۆم لە ئێسقانەکانیان دەردەدرێت و بەمەیش بەردی گورچیلە دروست دەبێت.
خوێی زۆر دوژمنی گورچیلەیە، چونکە کاتێکی زۆر دەبات تا ئاستی خوێی جەستە دەگاتەوە ئاستی نۆرماڵی خۆی و دەبێت ئاوێکی زۆر بخورێتەوە، لە لایەکی ترەوە خوێ دوژممنی کالسیۆمی نێو ئێسقانەکانە. هەرچەندە کە سەوزی و میوەکان بۆ جەستە بەسوودن، بەڵام هەندێکیان هەن وەک مۆز پۆتاسیۆمیان زۆرە و گورچیلەی ساغ گرفتی لەگەڵ کۆنتڕۆڵی ئاستی پۆتاسیۆم لە جەستە نییە، بەڵام ئەگەر تووشی نەخۆشی بن، ئەم کارە بۆی قورس دەبێت، چونکە ئەودەم ناتوانێت ئاستی پۆتاسیۆمی خوێن کۆنتڕۆڵ بکات، بۆیە زۆر نابێت مۆز و کشمیش و بەهێ و سەوزییەکان و سێوە بن ئەرزیلە و تەماتە بخورێت.
بەکاربردنی هێورکەرەوەی زیاد لە پێویست و دژە ئیلتهابات، مەترسیدارن لەسەر گورچیلەکان و ٣%ی نەخۆشییەکانی گورچیلە بە هۆی ئەم دەرمانانەوە دروست دەبێت، بۆیە نابێت لە زۆر بەکارببرێن. کێشانی جگەرە مەترسیدارە بۆ گورچیلەکان و ڕاستەوخۆ گورچیلەکان دەکاتە ئامانج و میزی زۆرینەی کەسانی جگەرەکێش، ڕێژەیەکی زۆری پڕۆتینی تێدایە و هەروەها جگەرە هۆکارێکیشە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و زەختی خوێن و تێکچوونی سیستەمی گورچیلە.

ئەو خۆراکانەی بۆ گورچیلەکان بەسوودن:
زۆر خۆراکیش هەن کە بەسوودن بۆ گورچیلەکان وەک ئەو خۆراکانەی کە ئەنتی ئۆکسیدینیان هەیە. زۆرێک لە خۆراکەکان پێش بە ئۆکسیداسیۆن دەگرن کە دەکرێت ئاماژە بە هەندێکیان بدەین.
بیباری سوور کە هەڵگری پۆتاسیۆمێکی کەمە و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڤیتامینەکانی سی و ئەی و بی شەش و ئەسید فۆلیکی زۆر تێدایە و هەر لەبەر ئەوەشە ئەنتی ئۆکسیدان لیکۆپنە و دژی نەخۆشییەکانی گورچیلەیە. کرانبێری (Cranberry) مەنگەنیزی زۆر و ڤیتامین سی تێدایە و بەر بە ئیلتیهابی میز دەگرێت و دەرکەوتووە کە کرانبێری هۆکارێکی باشە بۆ کەمبوونەوەی ئۆگزالات و فۆسفات و بەمەش بەردی گورچیلە کەم دەکاتەوە. دارچین ئاستی شەگری خوێن ڕێک دەخات، بەرزی شەکری خوێن زەرەری بۆ گورچیلەکان هەیە، هەربۆیە دارچین بەر بە مەترسی خڵتەی ئیگزالات دەگرێت. لوبیای سوور باشترین دەرمانی ماڵە بۆ بەرد و نەخۆشییەکانی گورچیلە و هەر لە کۆنەوە وەک دەرمانی بەهێزی بەکار دەبرێت و ئازاری گورچیلە کەم دەکاتەوە، بەتایبەت ئەگەر ئاوی لوبیای سووری کوڵێنراو پاش ساردبوونەوە بخورێتەوە.
ڕۆنی زەیتوون هۆکارێکی باشە بۆ چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشییەکانی گورچیلە و دەکرێت بەردەوام بەکارهێنانی هۆکار بێت بۆ سەلامەتی گورچیلەکان. خۆراکی دیکەی وەک پیاز و سیر و سێو و فراولە و سپێنەی هێلکە زۆر بەسوودن بۆ گورچیلەی مرۆڤ و دەبێت بەکار بهێنرێن. خواردنی لیمۆ و تۆ کودی (کولەکە) و سێوی سوور و مەعدەنووس و ماسی سەلەمۆن و برنجی کەم خوێ و شووتی هۆکارێکن بۆ ئەوەی بەردی گورچیلە دورست نەبێت و گورچیلەکان بەدوور بن لە نەخۆشی.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا وەرزش و جووڵەی زۆر و خواردنی ئاوی خاوێن بە بەردەوامە زۆر بەسوود دەبێت بۆ سەلامەتی گورچیلەکان.

© 2017 Hawler