شوبات 16, 2019

بۆ دووركەوتنەوەتان لە ئەنفلۆنزا و هەڵامەت پیاز بخۆن

پزیشكان ڕوونی دەكەنەوە پیاز رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین سی و ریشاڵەكان و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆڕ و ڤیتامین بی شەشی تێدایە.
بەهۆی سوودەكانییەوە كە لە پێكهاتەكەیدا چەندین ڤیتامینی تێدایە كاریگەرییەكی باشی دەبێت لەسەر ئەوەی دورتان بخاتەوە لە ئەنقلۆنزا و نەخۆشییەكانی سەرما.
پیاز، كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و یارمەتی باشتر كاركردنی كۆئەندامی بەرگری دەدات ئەمەش بۆ بەهیزكردنی جەستە كاریگەرە و هاوكات ڕێژەی شەكر لە خوێندا ڕێكدەخات.
*پیاز خۆراكیێكی ووزه به خشه و بۆ سك ئیشه به سووده.
* پیاز هیلاكی ناهێڵێت و دەبێتە هۆی هێور كردنەوەی مێشك.
*كالسیۆمی ناو پیاز ددان و ئێسك بەهێز دەكات و رێگە لە نەرمی ئێسك دەگرێت و پوكەكان توند دەكات.
* پیاز بۆ پێست و قژ و گورچیلە و میزڵدان بەسوودە و دڵ چالاك دەكات.
* پیاز دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن و ناڕێكی دەمارەكانی خوێن.

© 2017 Hawler