نیسان 21, 2019

چۆن منداڵەكەت لە نەخۆشییەكانی هەوكردنی توندی كۆئەندامی هەناسە دەپارێزیت؟

بەهۆی كەمی بەرگری لەشیان منداڵانە بەردەوام مەتەرسی ئەوەیان لەسەر كە ڕووبەڕووی توشبوون بە نەۆشی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە ببنەوە و توشی كۆكە ببن، هەر بۆیە پێویستە لەسەر دایك و باوك بە گوێرەی ڕێنمایی پزویشكی چارەسەر بۆ منداڵەكەی وەربگرێت و جۆری كۆكە و هەوكردنەكان بناسرێت.

لێرەدا ئاماژە بە جۆرەكانی كۆكە دەكەین كە بریتییە لە:
*كۆكەی وشك: لەسەرەتای نەخۆشیدا دەردەكەوێ وەكو هەوكردنی بۆریی گەورەی هەوا.
*كۆكەی تەڕ : هەوكردنی بۆرییە مامناوەندەكانی هەوا، هەوكردنی سنگ، ئەوانەی تەنێك ئەپەرێتە بۆریی هەوایان.
*نەوبەی كۆكە: ڕیزێك كۆكە بەسەر یەكەوە، زیاد لە ٥ كۆكە لە یەك هەناسەدانەوەدا، هۆكارەكەی؛ كۆكە رەشە (كۆكەی كەڵەشێری)، ئەوانەی تەنێك ئەپەریتە بۆریی هەوایان، هەوكردنی توندی سی یان بۆری گەورەی هەوا.
*ئاوازی كۆكە: ئەگەر دەنگەكە وەكو بۆڕەی مانگا بێ، هەوكردنی سەروو دەنگەژی كان (دەنگی وەك ئامێری میوزیكی بۆقی بێت، هەوكردنی بۆری گەورەی هەوا، خیزەی سنگ، هەوكردنی بۆریچكەی هەوا، (قەسەبات)، تەنگی سی (ڕبۆ)
كاتی كۆكە؟
*كۆكەی شەوانە: تەنگەسی، كۆكە ڕەشە.
*ناوەڕاستی خەو و بەرەبەیان: هەوكردنی گیرفانەی لوت (جیووب).
*بەیانیان زۆر توندبێت: هەوكردنی بۆری هەوای مامناوەندی دریژخایەن ( قەسەبات).
ڕێنماییەكانی چاودێری تەندروستی لە ناو ماڵدا بۆ منداڵانی شیرە خۆرەی كەمتر لە دوومانگ، كە توشی هەوكردنی توندی هەناسە بووبن:
*پاراستنی گەرمی لەشی منداڵ.
*شیری دایكی زۆر پێبدرێت.
* پاككردنەوەی لووت ئەگەر رێگر بوو لە شیر خواردنی منداڵەكە بە گیراوەیەكی خوێیی ( گرتنەوەی نیو كەوچكی چا خوێ لە ناو نیو پیاڵە ئاوی كوڵاوی سارد كراوەدا).
ئاگاداربە ... نیشانەی زۆر گرنگ
دەبێ چاودێری ئەم نیشانانە بكەیت و بە پەلە كۆرپەكەت بەریت بۆ بنكەی چاودێری تەندروستی سەرەتایی ئەگەر:
*تەنگە توشی نەفەسی و لرخە لرخ كردن هات.
*شین هەڵگەرانی پێستی دەم و چاو لەكاتی شیر پێدانیدا.
ڕێنماییەكانی چاودێری ناو ماڵ بۆ منداڵێكی توش بوو بە هەوكردنی تووندی هەناسە لە تەمەنی دوومانگ تا پێنج مانگ:
*هەوا گۆركێ كردنی بەردەوام و نەهێشتنی دوكەڵی جگەرە – بۆنی چێشت – تۆز....هتد.
*پێدانی خواردنی تەواو بە منداڵان.

© 2017 Hawler