نیسان 21, 2019

لە وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندن زیاتر لە ١٤٥ ناوەندی خوێندنمان بەسەرکردۆتەوە

بەشی ژینگەو تەندروستی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ دەسپێکی ساڵی نوێ ی خوێندن،بەمەبەستی زیاتر گەیاندنی هۆشیاری ژینگەیی و چاودێری تەندروستی، چالاکی و سەردان و بەدواداچوونە ژینگەییەکانیان بۆ ناوەندەکانی خوێندن ئەنجام دەدەن، بۆزیاتر رۆشنایی خستنە سەر چالاکیەکانی ئەم بەشە دیمانەیەکمان لەگەڵ مامۆستا ئاری ئاغۆک بەرپرسی ژینگەو تەندروستی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدا، سەرەتا دەربارەی سەردانە ژینگەییەکانی ئەم ساڵ لێمان پرسی : بەرێزیان ئاماژەی بەوەدا کە بەشەکەیان لە دەسپێکی ساڵی نوێ ی خوێندنی ٢٠١٨- ٢٠١٩ لێژنەکەیان کە لە( ٥) کەس پێکهاتوون سەردانی باخچەی منداڵان و قوتابخانەبنەرەتی و ئامادەییەکانیان کردوە، توانیویانە زیاتر لە ١٤٥ ناوەندی خوێندن لەسنووری پەروەردەکانی( ناوەندی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، دەشتی هەولێر) ئامانج لەو سەردان و بەدواداچونانەش بریتین لە چاودێری پاک و خاوێنی ژینگەی قوتابخانە، تەوالێت و دەستشۆر و شوێنی ئاوخواردنەوەی قوتابیان، هەروەها چاودێریکردنی فرۆشگای قوتابخانەکان، لەرووی نرخ و خواردنی تەندروست و مۆڵەتی تەندروستی و ماوەی بەسەرچوونی خواردەمەنیەکان .
دەربارەی پەیامی هۆشیاری و ژینگەییەکان مامۆستا ئاری ئاماژەی بەوەکرد : کە لەپاڵ بەدوادچونەکان هۆشیاری ژینگەیی لەناوەندەکانی خوێندن بڵاو دەکەنەوە، لەوانە لەرۆژی جیهانی دەست شوشتن، سەدان پروشەر و پۆستەر، تایبەت بە دەستشوشتن و پاک و خاوێنیمان لە لە قوتابخانەکانی سنووری دەشتی هەولێر و لەسەنتەری قەزای بنەسڵاوە بۆ قوتابیان دابەشکرد، هەروەها لەرێگەی دروستکردنی گروپی قوتابیانی ژینگە پارێز لە چەند ئامادەییەکی شاری هەولێر دروستکردوە، ئامانجی ئەم گروپەش چاودێری پاک و خاوێنی قوتابخایە، هەروەها لە وەرزی بەهار سەردانی شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی پاککردنەوەی شوێنە گەشتیاریەکان . لە کۆتاییدا بەرپرسی ژینگەو تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد : کە لە سەرەتای وەرزی تازە، بە چەند چالاکیەکی ژینگەیی و بەدواداچون بۆ پەروەردەکانی تر ئەنجام دەدەین .

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر

© 2017 Hawler