شوبات 16, 2019

ئەمساڵ زستان، ته‌واو زستانی خۆی كرد

سروشتی ژیان وایە وەرزەكانی ساڵ بەسەر چوار وەرزی جیاواز دابەشكراوە، هەر وەرزێكیش جۆرە تایبەتمەندی خۆی هەیە، بۆیە زۆر جار بواری كەشناسی و ئەوانەی پەیوەندیان بەو مەسەلەوە هەیە سەبارەت بە پێشبینیەكانی گەردوون و ئاو و هەوا ڕای تایبەتی خۆیان هەیە و زۆربەی كاتەكانیش بە پشت بەستن بە زانست و تەكنەلۆژیای سەردەم پێشبینیەكانیان ڕاست و دروست دەردەچێت، هەر بۆ نموونە هاوینی ڕابردوو كە كەشو هەوا یەكجار گەرم و بێزاركەر بوو دەیانگوت هەر كاتێ وەرزی هاوین زیاد لە پێویست گەرم بێت ئەوا بێ شك زستانێكی سەختیشی بەدوادادێت، بۆیە دەبینین ئەمساڵ وەرزی زستان زۆر سەخت بوو بە جۆرێك زۆرترین باران و بەفری ئەستووری تێدا باری، وەك كوردەواری خۆمان دەڵێن ئەمساڵ زستانی خۆی كرد و هەموو زەوری و زاری بە جارێك تێر ئاو كرد و زۆربەی زۆری كانیاوەكان تەقینەوە، ئەوەش مژدەی بەهارێكی ڕەنگینمان پێ ڕادەگەیەنێت و دوای ماوەیەكی دیكە زەوی سەرتاپا بە جۆرەها ڕەنگ ئاڵاو واڵا دەبێت.

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر

© 2017 Hawler