شوبات 16, 2019

شێرپه‌نجه‌، نەخۆشیەکی ژیانبەزێن

شێرپه‌نجه‌، دەردێکی بێدەرمانە و، هەموو ساڵێک کۆمەڵە کەسێکی پێ دەمرێت. ساڵی‌ 1838 ئەو نەخۆشیە پێناسە کرا و خرایە بواری خوێندنی پزیشکیەوە؛ شێرپه‌نجه‌ جۆراوجۆرە و تا ئێستا سەد جۆر زیاتری لێ ناسراوە‌.

سەدا٧٠ـی شێرپەنجەدارەکان خەڵکی وڵاتانی هەژارن.
شێرپه‌نجه‌، نه‌خۆشیه‌كی‌ باوه‌؛ هه‌رچه‌نده‌پزیشكان لە زۆر لاوە هه‌وڵی چارەسەرکردنی دەدەن بەڵام هێشتا چارەسەرێکی یەکجارەکییان بۆ نەخۆشیە پێ نەدۆزراوەتەوە؛ ئەو دەرمانەشی وا هەیە هەر تۆزێک نەخۆشیەکە سووکەوە دەکات و، نەخۆشەکە قوتاری نابێت.
هه‌رێمی كوردستان ومه‌ترسییه‌كانی شێرپه‌نجه‌
لەچاو وڵاتانی دی،خەڵکی کوردستان کەمتر تووشی شێرپەنجە دەبن؛ ساڵی 201، نزیکە چوارهەزار کەس شێرپەنجەیان گرتووە، کە دەکاتە هەر سەدهەزار کەس و، ٩٩ کەس؛ ئەو رێژەیەش ئاساییە و، زۆر جێگای مەترسی نیە.
"چوارەم رۆژی مانگی شوباتی هەموو ساڵێ، ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەیە؛ هیچ نەخۆشیەک ئەوەندەی شێرپەنجە، خەڵکی پێ نامرێت؛ ساڵانە ١٤ملیۆن زیاتریش تووشی شێرپەنجە دەبن و، ٨ملیۆن کەسیان لێ، بەو نەخۆشیە دەمرن؛ بە گوێرەی ئاماری ساڵی ٢٠١٧ـی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هەرێمی کوردستان،4808 کەس شێرپەنجەیان گرتووە کە دەکاتە هەر ١٠٠هەزار کەسێک و، ٩٢ کەس.
د. ڕێکەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجەوە، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەبارەی مەترسیەکان و پەرەسەندنی نەخۆشیی شێرپەنجە لە ئاستی جیهان و کوردستاندا گوتی: "ساڵی 2018 لە دنیا، نزیکەی 18ملیۆن کەس تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوونە، کە زیاتر لە نۆملیۆنیان گیانیان لەدەست داوە؛ بەپێی زانیارییە جیهانییەکان لە هەر 100هەزار کەس 200 کەسیان لێ تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوونە."
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد: "ئاماری هەرێمی کوردستان لەچاو دنیا بە گشتی کەمترە و، لە هەر 100 هەزار کەس، تەنیا 105 کەس تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوون و بەگشتی نزیکەی ٥هەزارو680 کەس لە کوردستان تووشی ئەم نەخۆشییە بوونە و، بە بەراورد بە جیهان و پارچەکانی دیکەی کوردستان جێگەی مەترسی نیە".

چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌
له‌ زانكۆی ئایۆڤای ئه‌مریكا،یه‌كه‌م ئه‌زموونی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی مێشك و سیپەلاک، دڵخۆشکەر بوو.
به‌ گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی نۆڤۆستی، پزیشه‌كان به‌ جارێک، 'ڤیتامین سی'ـەکی زۆریانبۆ چاره‌سه‌ركردنیشێرپەنجەی مێشك و سیپەلاک دەرخواردی سێرپەنجەدارەکان دا؛ بریان ئه‌لین، سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاند، ئه‌زموونێکی نوێیە و به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ زۆر به‌سووده‌.گوتیشی: هێشتا دیار نیەدەرخوارددانی ڤیتامین 'سی'لە چارەسەرە كیمیاییە باوەکە باشتر دەردەچێت یاخود نا، بەڵام ئەوەندەی لەسەر مشک تاقی کرابێتەوە، ئاکامی باشی لێ بەدیار کەوتووە.

نیشانه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌
ماكمیلان كریس ستیڵ، زانای بواری پزیشكی له‌ سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه‌كانی شیرپه‌نجه‌ له‌ له‌نده‌ن، ئاشكرای ده‌كات، 7 نیشانه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن له‌ كاتی هه‌ستكردن پێیان و ده‌ركه‌وتنییان، پێویسته‌ كه‌سه‌كه‌ به‌ په‌له‌ و بێ كات به‌فیڕۆدان سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات بۆ پشكنین.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و پزیشكه‌، 7 نیشانه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌، بریتین له‌؛ گۆڕانكاری خێرا و له‌ ناكاو له‌ ریخه‌ڵۆكه‌ و بۆری میز، خوێنبه‌ربوون به‌بێ هیچ نه‌خۆشییه‌ك، ده‌ركه‌وتنی گرێ له‌ سینگ یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جه‌سته‌، دووچاربوونی سه‌ختی له‌ قووتدانی خواردن، گۆڕانكاری ره‌نگی خاڵ و گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌كه‌ی، سكچوونی توند و ده‌نگگیران، چاك نه‌بوونی شوێنی برین بۆ ماوه‌ی دوورودرێژ.
ستیل ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و نیشانانه‌ی باسكراون، زۆرجار هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌ نییه‌ و نه‌خۆشی دیكه‌ی ئاسایین، به‌ڵام واباشتره‌ له‌ كاتی ده‌ركه‌وتن و هه‌ستپێكردنییان سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
ئه‌و زانا به‌ریتانییه‌ روونیشیكرده‌وه‌، له‌ 10 نه‌خۆش 4یان كه‌ تووشی نه‌خۆشی ده‌بن و زوو سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن، نه‌خۆشییه‌كانییان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زوو به‌ نیشانه‌كانیان زانیوه‌ و كاتیان به‌ فیڕۆ نه‌داوه‌.
سەرۆکی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیێنێت نزیکەی یەک لە شەش حاڵەتی مردن لە جیهاندا هۆکارەکەی شێرپەنجەیە.
د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە شێرپەنجە زیادیکردووە، ئێستا یەک لەسەر شەشی هەموو مردنەکانی جیهان بەهۆی شێرپەنجەیە و ئاشکرایدەکات دەتواندرێت رێگەیان لێبگیرێت.
د. تێدرۆس ئادهانۆم دەڵێت، بە پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست، خۆراکی رێک، وەرزشی رۆژانە و ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە دەتواندرێت رێگە لە نیوەی مردنەکانی پەیوەست بە شێرپەنجە بگیرێت.
وەکو سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی باسیدەکات بە بەرەوپێشبردنی سیستەمی زوودەستنیشانکردن و چارەسەری تووشبووانی نەخۆشییەکە، چانسی ژیان بۆ ملیۆنان کەسی جیهان دەگەڕێتەوە و رزگاریان ببێت لە مردن

© 2017 Hawler