کانونی دووەم 18, 2019

پار 11هەزار و 585 كەس سەردانی نەخۆشخانەی دەروونی هەولێریان كردوە

بە گوێرەی ئاماری نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر لە ساڵی 2018ـدا 11هەزار و 585 كەس سەردانی بەشی راوێژكاری گەورانی نەخۆشخانەی كردووەو چارەسەرییان وەرگرتووە.

د. رەوشت رەشید بەرێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر كە هاوكات پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەكانیشە ڕایگەیاند، جگە لەو 11هەزار و 585 نەخۆشەیە دووهەزار و134 منداڵیش سەردانی بەشی راوێژكاری دەروونی منداڵانیان كردووەو چارەسەریان وەرگرتووە.
د. رەوشت رەشید ئاماژەی بەوەشدا كە پارساڵ128 حاڵەتی داخل بوونی نوێ‌ هەبووە لە بەشی دەروونی درێژخایەن بەو كەسانەوە ئێستا551 كەس داخڵبوونی دووبارەهەیە. وە هەوەها 296 حاڵەتیش لە بەشی كورتخایەن خەوێندراو هەبووە.
 بەرێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر گوتیشی: 317كەسی سەروو 18 ساڵ چارەسەری دەروونیی بۆ كراوە لە بەشی رێنمایی و چارەسەری دەروونیی 441 منداڵ و هەرزەكاریش لە بەشی رێنمایی و چارەسەری، چارەسەری و ڕێنمایی دەروونییان وەرگرتووە.
هاوكات هەر بە گوێرەی ئامارەكە پارساڵ:
* چوار هەزار و870 كەس هێلكاری مێشك و دەمار و ماسولكەی بۆ ئەنجامدراوە
* سێ هەزار ز 621 هێلكاری دەمار NCSئەنجامدراوە.
* 666 هێلكاری مێشك EEG كراوە.
* 107 هێلكاری ماسولكە EMGئەنجامدراوە.
* 413 هێلكاری دەماریی چاو VEPگیراوە.
*673 كەس هێلكاری دڵی بۆ ئەنجامدراوە.
*701 چارەسەری لەرێگەی كارەبا ECT بە سركردنی گشتی ئەنجامدراوە.
د. رەوشت رەشید بەرێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر سوپاسی سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێری كرد كە توانیویانە بە دڵسۆزییەوە كارەكانیان ئەنجامبدەن و شەونخوونیی و ماندووبونیان چەشتووە.

 

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر

© 2017 Hawler