حوزەیران 24, 2019

ئیفلیجی قۆڵۆن چییە و چۆن چارەسەردەكرێت؟

ئیفلیجی قۆلۆن نەخۆشیەكی درێژخانە و لە هەر پێنج هەزار منداڵێك یەكیان تووش دەبێت، لە كوڕ زیاتر دەردەكەوێت بە ڕێژەی1.4 %، د. كارزان كازم پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان، هۆكارەكان و چارەسەرییەكانی ڕوون دەكاتەوە.

هۆكاری ئیفلیجی قۆلۆن:
ئیفلیجی قۆلۆن حاڵەتێكی زكماكیە بەشێكی ڕیخۆڵە لەكاردەكەوێت بە هۆی نەبوونی خانە دەماری تایبەت بە جووڵەی ڕیخۆڵە، ئەم بەشەی ڕیخۆڵە لە كرژبوونی بەردەوام دەبێت، ناتوانێت پاڵ بە پیساییەوە بنێت و كۆدەبێتەوە.
نیشانەكان :
ێ - تەمەنی دوای لە دایك بوون :
1. دەرنەچوون یان دواكەوتنی ئەو پیساییە ڕەشەی كە هەموو منداڵێك لە ماوەی 4٤ تا ٤٨ سەعات دوای لە دایك بوون دەری دەدات.
2.ڕشانەوەی سەوز یان زەرد.
3.ئاوسان و گەورەبوونی سك.
ب- تەمەنی گەورەتر:
1.قەبزی (دەرنەچوونی پیسایی) بەردەوام.
2.ئاوسان و گەورەبوونی سك.
3.لاوازبوون و دواكەوتنی گەشە.

دەستنیشانكردن:
1.پرسیاركردنی تەواوی نیشانەكان و پشكنینی لەلایەن پزیشكی پسپۆر.
2.وێنەی تیشكی ڕەنگاوڕەنگ.
3.وەرگرتنی پارچەیەكی بچووك له رێكە(مستقیم) بۆ پشكنینی شانەیی.

چارەسەركردن :
تەنها یەك رێگە هەیە ئەویش لەڕێگای نەشتەرگەری دەبێت بە لابردنی ئەو بەشەی ڕیخۆڵە كە لە كاركەوتووە .

 

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر

© 2017 Hawler