کانونی دووەم 18, 2019

چی ڕوودەدات ئەگەر لە ڕۆیشتندا گێری ئۆتۆمبێلەكەت بخەیتە بەگ

ئه‌ركی سه‌ره‌كی گێڕی ئۆتۆمبێل گۆڕینی خێراییە، له‌گه‌ڵ گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ئۆتۆمبێل، كه‌ بۆ پێشه‌وه‌ بڕوات یان بۆ دواوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل به‌خێرایی (110) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا بڕوات و له‌و كاته‌دا گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بخه‌یته‌ (به‌گ)، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێیته‌وه‌ دواوه‌؟
شۆفێرێك ئه‌م كاره‌ تاقیده‌كاته‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌، سیسته‌مێكی تایبه‌تی گێڕ هه‌یه‌ بۆ پاراستنی ئه‌و كاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به‌میكانیكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌تایبه‌تیش گێڕه‌كه‌ نه‌كه‌وێت، بۆیه‌ هیچ ڕوونادات و ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌هه‌مان خێرایی خۆی، به‌ئاڕاسته‌ی پێشه‌وه‌ ده‌ڕوات، ئه‌و سیسته‌مه‌ش له‌زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئۆتۆمبێله‌كاندا هه‌یه‌، كه‌ گێڕ ئۆتۆماتیكن.
ئه‌و سیسته‌مه‌ كاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دواوه‌ له‌گێڕدا په‌كده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به‌ئۆتۆمبێل و سه‌رنشینان نه‌كه‌وێت و ڕووداوی نه‌خوازراوی لێنه‌كه‌وێته‌وه‌.
له‌وكاته‌ی گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دواوه‌، هیچ شتێك ڕوونادات، له‌شاشه‌كه‌دا كامێرای پشته‌وه‌ كارده‌كات و دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ نیشانده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕووداوێكی نه‌خوازراو ڕووبدات..
سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm

دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 08 کانونی دووەم 2019 06:00
© 2017 Hawler