کانونی دووەم 18, 2019

ڕەشكەیەكێكە لەو ڕووەكانەی وەكو دەرمانێكی سروشتی پێناسە كراوە و تا ئێستاش هاوڵاتیان گرنگی بە خواردنی دەدەن و بە چەند شێوازێكی جیاواز و بۆ چەند مەبەستێك بەكاری دەھێنن.

 بەگوێرەی توێژینەوەی پزیشكەكان خواردنی ١٠٠ گرام ڕەشكە لە ڕۆژێكدا بۆ ماوەی ٢ مانگ دەبێتە ھۆی دابەزینی پەستانی خوێن و كۆلیستڕۆڵی ناو خوێن جێگیر دەكات،هەروەها خواردنی ڕەشكە یارمەتیدەرە بۆ خۆ پاراستن و چارەسەر كردنی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، هاوكات بۆ چارەسەری سەرئێشە سوودێكی زۆری هەیە دەبێتە ھۆی پاراستنی مرۆڤ لە تووشبوون بە جەڵتەی مێشك،خواردنی ڕەشكە بۆ چارەسەری قەبزی و زگچوون سوودی هەیە و هەروەها خواردنەوەی ئاوی ڕەشكە سوود بەو كەسانە دەگەیەنێت كە پەركەمیان هەیە ئەمە جگە لەوەی غەرغەرە كردن بە ڕەشكە بۆ نەخۆشی قوڕگ و لەوزەتێن و كلۆری ددان بە سوودە،هاوكات خواردنی تێكەڵی ڕەشكە و هەنگوین بۆ ئەو كەسانە بە سوودە كە هۆرمۆنەكانی غودەیان بە شێوەیەكی چالاك كارناكات چونكە خواردنی ئەم تێكەڵەیەك هاوسەنگی دەردانی ھۆرمۆنەكانی غودە ڕادەگرێت چەند سوودێكی تری ڕەشكە خوێن لە ژەهرە ماددەكان پاك دەكاتەوە كە وادەكات كاریگەری ئەرێنی هەبێت لە ناو جەستە بەگشتی، هەندێك لە توێژینەوەكان ئاماژە بە گرینگی ڕەشكە دەكەن لە ڕێكخستنی ئەنسۆلین لە جەستە دا كە ڕێگری دەكات لە تەشەنە كردنی نەخۆشی شەكرە و كەم كردنەوەی نیشانەكانی نەخۆشی یەكە ئەمە جگە لە وەی چەند توێژینەوەیەك كراوە لەسەر ڕەشكە سەلمێنراوە كەوا ڕەشكە ڕێژەی ئۆكسجین لە خانەكانی خوێن دا زیاد دەكات ئەوەش كاردەكاتەسەر سوتاندنی چەوری كەڵەكە بوو لە لەش دا بە تایبەت چەوری وورگ، گەر بە بەردەوامی ڕەشكە بخورێت كاریگەری دەبێت لەسەر تەندرووستی كۆئەندامی هەناسە چونكە ڕەشكە دەردانی ئەو ئەنزیمانە ڕێك دەخات كە بەرپرسیارن لە شێدار كردنی بۆڕی هەناسەدان بەوجۆرە وشكی لوت و بۆڕی هەناسەش چارەسەر دەبێت

 

بەیان حەسەن

© 2017 Hawler