ئاب 22, 2019

10 ڕێنمایی بۆ پاراستنی منداڵەكان لە سەرمای زستان

لەگەڵ گۆڕانكاریی كەش و هەواو زیاتر دابەزینی پلەكانی گەرما، پێویستە دایكان و باوكان بە جێبەجێكردنی ئەم ڕێنماییانە پارێزگاری لە منداڵەكانیان بكەن بۆ ئەوەی لە سەرمای زستان بیان پارێزن هەروەها زۆریش پێویستە منداڵ لە كەسی توشبوو بە پەتا دوربخرێتەوە تا پارێزراوبن لە نەخۆشی و پەتا:

1.پێویستە منداڵ ئەوانەی دەچنە قوتابخانە زیاتر لە 10 سەعات بخەون و ئەوانەی بچووكترن لە تەمەنی قوتابخانە 12 سەعات بخەون. ئەمەش بۆ بەهێزی جەستەیان بەسوودە.
2.منداڵەكەت بە چەند جۆرە جلێكی ئەستوور داپۆشە لە هەركات هەستت كرد منداڵەكەت ناڕەحەت بوو، هەنگاو بەهەنگاو دەتوانی جلەكانی كەم بكەیتەوە.
3.ئاگاداری پلەی گەرمی منداڵەكەت بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ سەروو 39 پلەی سیلیزی، هەروەها تەنگەنەفەسی و سنگ هێشە.
4.هەوڵبدە خواردنی تەندروست و پڕڤیتامینەكانی پێبدەیت، بە تایبەت لە میوەكان و سەوزەكان و هەنگوین بۆ منداڵانی سەروو یەكساڵ.
5. لە كاتی هەر نیشانەیەكی نەخۆشی، پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ دەسنیشانكردنی جۆری نەخۆشییەكەی و ڕێگری لە تەشەنە نەسەندنی نەخۆشییەكە.
6. ئاگاداری جل و پێڵاوەكانی بن لە هەر كاتێك تەڕ بوون بە خێرایی لەبەریان بكەنەوە تا تووشی نەخۆشی نەبن.
7.ئازای قورگ و گوێ كە پەستان دەخەنە سەر منداڵەكە و وا دەكات بە جوانی خواردن نەخوات و بێ هێزبێت.
8.دوورخستنەوەی منداڵ لە كەسی توشبوو بە پەتا بۆ ئەوەی منداڵەكە نەخۆشییەكە نەگرێتەوە و هەروەها دەستی لێنەدرێت و ماچ نەكرێت.
9. با هەمیشە كڵاوی لەسەر بێت چونكە منداڵ بە نەبوونی كڵاو گەرمیەكی زۆر لەدەست دەدا.
10.پێڵاوی دژە ئاو و گەرمیان با لە پێدابێت، بۆ ئەوەی بتوانن پەنجەكانیان بە ئاسانی بجووڵێنن.

 

ماكوان عيززه‌‌ت

© 2017 Hawler