کانونی یەکەم 11, 2018

ئەو ڕووەكە چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە

هەندێ ڕووەك هەن مرۆڤ هەر لە كۆنەوە وەك خۆراكێكی سوودبەخش بەكاری هێناوە و سوودێكی زۆری لێ بینیوە و لایەنەكانی پزیشكی و تەندروستیش چەندین تاقیكردنەوە و لێكۆڵینەوەی جۆرا و جۆریان لەبارەوە كردوە، بێگومان هەموومان دەزانین (قارچك) یەكێكە لەو ڕووەكانەی كە مرۆڤ دەمێكە وەك خۆراك سوودی لێ بینیوە و بەكاری هێناوە، بە تایبەتی (قارچك) ی سپی، بەڵام ڕەنگە زۆربەمان نەزانین ئەو ڕووەكە چ سوود و قازانێكی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و چەندە بەسوودە، دیارە هەر لەبەر ئەو هۆیەشە میسرییە كۆنەكان بە (قارچك) یان گوتووە ڕووەكی نەمری بە واتای ئەوەی زۆر بەكاری بهێنێ لە خواردنی ڕۆژانەی خۆیدا ئەوا دەبێتە خاوەن لەشو لارێكی تەندروست و تەمەنی درێژ دەبێ، چونكە لە كەرووی سوودبەخش دروست دەبێ، لە ئێستادا وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زۆر بایەخ بە بەرهەم هێنانی دەدات، لەدوای ئەویش هەریەك لە وڵاتانی هۆڵەندە و چین و هەندێك وڵاتی دیكە دێن، بۆیە گرنگترین سوودەكانی ئەو ڕووەكە بریتیە لە لەوەی خانەكانی لەش بە تەندروست دەهێڵێتەوە و دژی ئۆكسانە، چونكە ڤیتامینB و D و سلینیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە و بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لە زانكۆی (فلۆریدا) ئەنجام دراوە كە هەر كەسێك ڕۆژانە ئەو خواردنە بەكار بهێنێ ئەوا بەرگری لەشی بەهێز دەبێ لەبەرامبەر هەموو دەرد و نەخۆشیەكان، هەروەها ئەو ڕووەكە بەهۆی پێكاتەكەیەوە دژە هەوكردنە و بەپێی چەندین لێكۆڵینەوەی جیا جیا دەركەوتووە كە خواردنی ئەو ڕووەكە بەكتریای زیانبەخش دەگۆڕێ بە بەكتریای سوودبەخش، ڕووەكی (قارچك) كالۆری زۆری تێدایە، هەروەها دەتوانێ بەرگری لە نەخۆشی شێرپەنجە بكات و چەوری لەش بتوێنێتەوە و لە هەمان كاتیش بۆ ئەوانە باشە كە فشاری خوێن و شەكرەیان هەیە، بەڵام لە هەمان كاتدا دەبێ لەو ڕووەكە بە دوور بین كە لە قوتوو هەڵدەگیرێ، چونكە زیان دەگەیەنێت، بە پێچەوانەوە هیچ زەرەر و زیانێكی بۆ تەندروستی مرۆڤ نیە، دەبێ ئاگەداری ئەوەش بین كە ئەو ڕووەكە زۆر جۆر و شێوەی هەیە و هەندێكیان ژەهراوین و لە جیاتی سوود زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، هەر لەبەر ئەوەشە مرۆڤ تا بۆی بكرێ پشت بەو خۆراكە تەندروستە ببەستێ بۆ ئەوەی لە دەرد و نەخۆشی جۆرا و جۆر بەدوور بێت و ببێتە خاوەن تەندروستیەكی باش و سەلامەت.

© 2017 Hawler