تشرینی دووەم 16, 2018

پزیشكان جەخت لە بایەخدان بە ژەمی بەیانیان دەكەنەوە

بە گوێرەی توێژینەوەكان خواردنی نانی بەیانی چالاك و وریا دەكاتەوە و بیر و مێشكت بەهێز دەكات، ئەو كەسانەی نانی بەیانی دەخۆن ئەگەری تووسبوونیان بە نەخۆشی لە بیر چوونەوە كەمتر دەبێتەوە، هەروەها لە سەدا 30 ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكر كەمدەكاتەوە.

پسپۆڕانی بواری خۆراك جەخت دەكەنەوە كە خواردنی نانی بەیانی گڕوتینێكی زیاتر بە گەدە دەدات لە دەستەبەركردنی وزەی پێویست بۆ تەواوی ئەندامەكانی لەش لە كرداری بە وزەكردنی خۆراكدا، گەر هیچ خواردنێك نەبێت دەبێت كالۆری زیاتر بەكاربهێنرێت بۆ هاوسەنگ كردنی وزەی پێویست.
نانخواردنی بەیانی بەشێكە لە سروشتی ئاسایی مرۆڤ، بۆیە زۆر گرنگە بایەخی پێبدرێت، لەپێناو پاراستنی تەندروستیمان. لە توێژینەوەیەكی پزیشكی كە لە سەر تاكی ئەوروپی ئەنجامدراوە، لە گۆڤاری NEJM بڵاوكراوەتەوە، دەریدەخات ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن زۆرتر قەڵەو دەبن، بێگومان قەڵەویش دەیان پەتایی لەدوایە. بەپێچەوانەوە ئەمرۆ دەبینین خەڵكانێك نانی بەیانی ناخۆن بەمەستی لاوازبوون، بەڵام ئەمە لەلایەنی پزیشكی هەڵەیە، چونكە بەیانیان بەزۆری خەڵك نان وسەموون دەخوات كە زۆرتر ریشاڵی تێدایە Bulky food نەك خواردنی چەورو فرەكالۆری، جاگەر نانی بەیانی نەخوات ناچار بەخواردنی شیرنەمەنی، فاست فود یان چەوری نیوەڕۆ پڕی دەكاتەوە. بۆیە نەخواردنی نانی بەیانی زیانی زیاترە لە قازانج.ئەم دواییانەش توێژینەوەیەكی تر كراوە دەریدەخات كە دەبێ نانی بەیانی بەرلە كاتژمێر هەشتی بەیانی بخورێت، واتا زووترین كات دوایی ڕۆژهەڵات، چونكە سوڕی دەردانی هۆڕمۆنی كۆرتیزۆن لەڕژێنی ئەدرینەل،ئەو كاتەیە circadian rhythm بۆ ئەوەی ئەو سوڕە تێكنەچێ،مرۆڤ پێویستیەتی شەو زوو بخەوێت، بەیانی زوو لە خەو هەڵسێت، زوو نانی بەیانی بخوات ( گەدەی شتێك وەربگرێت) .بەتایبەتی قوتابی،بەتایبەتی تر گەر مناڵ بێ،ئەستەمە بەیانی بە سكی برسی بچێتە قوتابخانە.ئەمە ژیانی ئاسایی ڕۆتینی مرۆڤە،بەڵام بەداخەوە ئادەمیزادی سەدەی بیست و یەك هەمووشتێكی هەڵگێڕاوەتەوە،بەمەش ڕێچكەی ژیانی تێكچوە،و نەخۆشی زۆری بۆ دێنێ. نانی بەیانی ناخوات، گەربشیخوات دوایدەخات،تاكاژمێردەی بەیانی لە خەوە،شەو درەنگ نوستووە،یان هەڵدەستێت لە دەوام دواكەوتووە خێرا دەڕوا بۆ دەوام كاتی نیە نانی بەیانی بخوات، بەمەش سوڕی هۆڕمۆنی لەشی تێكدەدات، ئەوەش دڵەڕاوكێ و دڵتوندی،هەزاران دەردی بۆ دەنێتەوە.

© 2017 Hawler