تشرینی دووەم 16, 2018

نهێنییەكی نوێ لە سوودی زەیتوون ئاشكرا كرا

زانایانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كە لە پێكهاتەی توێكڵی زەیتوندا جۆرە پێكهاتەیەك هەیە كە لە توانایدا هەیە شانەكانی شێرپەنجە لەناو ببات، وە جەختیش دەكەنەوە كە بەهای خۆراكی زەیتوون ئەوەندە گرنگە بە هیچ نرخێك پێوەرناكرێت وە بە گەورەترین چەك بۆ دژایەتی شێرپەنجە ناوی دەبەن.

زانایانی ئیسپانیا توێژینەوەیەكیان لە گۆڤاری Journal of Molecular Biology بڵاو كردوەتەوە كە ئاماژەیان بەوەداوە لە پێكهاتەی توێكڵی زەیتوون هەیە كە لە 80%ـی ترشی زەیتوون پێك دەهێنێت، لە توانایدا هەیە شانە شێرپەنجەییەكان لەناو ببات و هەموو شانەدروستبووەكانیش تێك بشكێنێت.
هەروەها زانایان ئاماژەیان بەوەشداوە كە زەیتوون دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی، كە گرنگی و تایبەتی خۆی هەیە بۆ جەستە و پێكهاتەكانی جەستە، هەروەها پارێزگاری دەكات لە جەستە لە مادە زیان بەخشەكان و ژەهری جەستەش پاك دەكاتەوە، هاوكات جەستە دەپارێزێت لە ڤایرۆس و بەكتریا.
زانایان ئاماژەیان بەوەشداوە كە خواردنی زەیتوون خۆراكێكی باشە و توانای بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی كۆلۆن و مەمكی هەیە، وە زەیتوون چەندین سوودی تریشی هەیە هەروەها زانایان بە باشی دەزانن كە زەیتوون لەگەڵ ژەمە خۆراكەكاندا بخورێت بۆ ئەوەی جەستە زیاتر كەڵكی لێوەربگرێت، زەیتوون بە سوودە بۆ ئەوكەسانەی كە نەخۆشی دڵیان هەیە، خواردنی زەیتوون دەبێتە هۆی دابەزاندنی پاڵە پەستۆی خوێن و كۆلیسترۆڵی زیان بەخش، وە یارمەتی چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی سنگ دەدات، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكات، هاوكات بۆ نەخۆشییەكانی پوك وددان بەسوودە.
جگە لە خوودی زەیتوونەكە، هاوكات لە ڕۆنی زەیتوونیش چەندین سوودی بۆ جەستە هەیە، هەر بۆیە لە‌ زەیتوندا بڕێكی‌ زۆر ڤیتامینەكانی‌ دی‌، ئی‌‌و پۆتاسیۆم هەیە كە دەبنە هۆی‌ توانەوەی‌ چەوری‌، بەهەمان شێوە ماددەی‌ بیتاكاوتینی‌ تێدایە كە دواتر دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین ئەی‌، هەر بۆیە لە یەك كەوچكە چا رۆنی‌ زەیتوندا 1 بۆ 2 میلیگرام، كە دەكاتە ڕێژەی‌ لەسەدا 10 بۆ 20 ی‌ ئەو ڕێژەیەی‌ كە جەستە پێویستی‌ لە ڤیتامین ئی‌، بونی‌ هەیە، لەهەمان كاتیشدا ڕۆنی‌ زەیتون بڕێكی‌ باش لەو ڤیتامینە بۆ ماوەیەكی‌ درێژخایەن لەجەستەو جگەردا هەڵدەگرێت.
زانایان جەخت دەكەنەوە كە لە زەیتوون پێكهاتەی (فێنل )ـی تێدایە كە زۆر سوود بەخشە، ئەو پێكهاتەیە لە زەیتوونی سەوزدا زۆرە، بەڵام ڕێژەكەی لە زەیتوونی ڕەشدا كەمە، بەڵام لە زەیتوونی قوتودا هەرنییە، هەروەها لە بنەڕەتدا زەیتوونی ڕەش بوونی هەرنییە، بۆیە خۆت لەو جۆرە زەیتونانە بپارێزە.

 

© 2017 Hawler