تشرینی دووەم 16, 2018

پزیشكان: بایەخ بەخواردنەوەی شیر و زەردەچەوە بدەن

خواردنەوەی شیر لەگەڵ زەردەچەوە چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە و خانەكانی جەستە گەنجدەكاتەوە.

زانایانی زانكۆی دلهی لە ووڵاتی هیندستان ئاماژەیان بەوەداوە كە خواردنی زەردەچەوە لە توانیادا هەیە فشاری خوێن و دڵ كەمبكاتەوە هەربۆیە ئەوانەی كە فشاری خوێنیان هەیە دەتوانن كەڵك لە خواردنی زەردەچەوە وەربگرن.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشداوە كە كە خواردنی زەردەچەوە دەورێكی باشی هەیە بۆ شەكری خوێن و دەورێكی كاریگەریشی هەیە بۆ دڵ، لە پاڵ سوودەكانی زەردەچەوە پزیشكان ئامۆژگاری خەڵك دەكەن كە هەوڵبدەن شیر و زەردەچەوە بەیەكەوە بخۆنەوە، خواردنی زەردەچەوە لەگەڵ شیر چەندین سوودی هەیە بۆ جەستە و توانای لەناوبردنی هەوكردنی هەیە، هەر بۆیە زۆر بەسوودە بۆ ئەوكەسانەی لەم وەرزەدا ڕووبەڕووی سەرماو ئەنفلۆنزا دەبنەوە، وە ئەگەر بێت و بۆ ئەو خواردنەوەیە هەنگوینی ئەسڵی تێكەڵ بكرێت ئەوا سوودی باشی هەیە بۆ كۆكە و ئەوانەی لە ناكاو موچركەبەگیانیاندا دێت و ژانەسەریان هەیە.
زانایان ئاماژەیان بەوەشداوە كە خواردنەوەی شیر و زەردەچەوە بەیەكەوە بەسوودترە لە چای سەوز، هەربۆیە بە پێویستی دەزانن لەم وەرزەدا زۆر بایەخ بەخواردنەوەی بدرێت چونكە لە توانایدا هەیە جەستە بپارێزێت لە سەرما و بەرگری جەستە زیاد بكات.
هاوكات بەسوودە بۆ ئەوانەی ئازاری گەدە و جومگەكانیان هەیە چارەسەریی ئازاریان دەكات، شیر و زەردەچەوە سوودی زۆر كاریگەری هەیە بۆ پاراستنی جەستە لە شێرپەنجەی مەمك و پێست، وە زۆر كاریگەرترە لە بەكارهێنانی دەرزی و حەبی كیمیایی و ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان دەگرێت.
هەر بە گوێرەی توێژینەوەكان خواردنەوەی شیر لەگەڵ زەردەچەوە لە توانایدا هەیە هەموو ماددە زیان بەخشەكانی جەستە بكاتە دەرەوە و لە ژەهر و مادەی زیان بەخش بیپارێزێت، وە كرداری جگەر چالاك دەكات وە كاریگەری زۆر باشی هەیە لەسەر بەگەنجی هێشتنەوەی پێست و گەنجیتان دەپارێزێت.
زانایان ئامۆژگاری خەڵك دەكەن بە لایەنی كەمەوە دوو تا سێ ڕۆژ لە هەفتەیەكدا بیخۆنەوە، كە لەگەڵ هەر كوپە شیرێكدا كەوچكێكی چا، زەردەچەوەی لەگەڵ تێكەڵ بكەن و بخۆنەوە.

 

© 2017 Hawler