تشرینی دووەم 16, 2018

زانایان نزیك بوونەوە لە دروستكردنی چاوی دەسكرد بۆ نابینایان

كۆمەڵێك توێژەری زانكۆی مینیسوتا توانیان نزیك ببنەوە لە دروستكردنی چاوێكی دەسكردی سێرەهەندی، كە لە توانایدا هەیە ڕۆشنایی بۆ نابینایان بگێرێتەوە و هەروەها ئەوانەشی چاویان كزبوە یانیش نزیك بوونەتەوە لەوەی كە چاویان لەدەست بدەن دەتوانن سوود لەو چاوە دەسكردە ئەلیكترۆنییە ببینن.

مایكل ماك یەكێك لە مامۆستایانی بەشداربوو لە توێژینەوەكە، ڕوونی كردەوە كە ئەوان لە ئێستادا نزیك بوونەتەوە لەوەی كە بتوانن ئەو چاوە ئەلیكترۆنییە دابنێن بۆ ئەوكەسانەی كە نابینان و دەتوانن بە شێوەیەكی سێڕەهەندی ببینن. چاوەكە كە بەشێوەیەكی ئەندازیاری و میكانیكی زۆر جوان و ڕێك دروستكراوە كەسی بەكارهێنەر كە بینایی چاوی لەدەستدابێت یاخوود نابینابێت دەتواندرێت بە هۆی نەشتەرگەرییەوە بۆی دابندرێت و بەوهۆیەشەوە ڕۆشنایی بۆ دەگەڕێتەوە و دەتوانێن ببینێت.
مایكل ماك و گروپەكەی پێشتر توانییان گوێچكەی ئەلیكترۆنی دروست بكەن و بەهۆشییەوە بەهەزاران كەس سوود مەندبوون لێی، هەر بۆیە لە ئێستادا چاوەكەیان دروستكردوە و نزیك بوونەتەوە لە ئەنجامی كۆتایی، لە هەنگاوی دوومیشیاندا سەرقاڵی ئەوە كە ئەو چاوە ئەلیكترۆنییە لە شێوەی چاوێكی ئاسایی بچێنن و كەسی بەكار هێنەر دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت.

 

© 2017 Hawler