تشرینی دووەم 16, 2018

15 ئامۆژگاری بۆ كەمكردنەوەی فشەڵبوونی ئێسكەكان

پزیشكان چەند ڕێنماییەكی گرنگیان هەیە كە ئەگەر بێت و ڕەچاو بكرێت زۆر گرنگن بۆ پاراستنی باری تەندروستی ئێسكەكان لە توشبوون بە كەمبوونەوەی چڕییەكەیان "فشەڵبوونی ئێسكەكان".

فشەڵبوونی ئێسكەكان چییە ؟
فشەڵبوونی ئێسكەكان دەناسرێتەوە بەوەی كە ئێسكەكان چرییان كەمترە وەك لە ئێسكی ئاسای و لە هەمان كاتدا لاوازترن . كنوجكەبوونی ئێسك مەترسی دووچاربوون بەشكانی ئێسك زیاتر دەكات، تەنانەت لە بەرامبەر بەرركەوتنی زۆر كەمدا، بۆ نموونە كەوتن لە شوێنێكی تەخت كاتێك كەسەكە لەباری وەستان دایە، واتە نەك لە شوێنێكی بەرز بكەوێتە خوارەوە، یان هەڵگرتنی تەنێكی سووك، هەندێ بار كۆكەی زۆر و پژمە، ڕەنگە ببنە هۆی شكانی ئێسك لەوك سانەی كە ئێسكەكانیان كنوجكە و لاواز بووە.
كنوجكەبوونی ئێسك نەخوشییەكی باوە بەتایبەتی لە ژناندا بەجۆرێك لە ئەمەریكا لەسەدا 40 ـی ئە وژنانەی كە دەكەونە دوای تەمەنی نائومێدییەوە (پاش وەستانی سووڕی مانگانە)
تووشی كەمبوونەوەی چڕیی ئێسكەكانیان دەبن و شكان بەهۆی كنوجكەبوونی ئێسكەوە دەبێتە هۆی ئەوەی 400000 كەس لە نەخۆشخانە بمێنەوە، ئەمەش بە هۆی نەزانین بە بوونی نەخۆشیە كە و زۆو جار نەكردنی شكاوی . بەداخەوە خەڵكی بێئاگان لەوەی كە كنوجكەبوونی ئێسكیان هەیە تا ئێسكی جێیەكیان دە شكێت یان بشكنینی چری ئێسكیان (DEXA) بۆ دەكرێت كەلەلایەن بژیشكەوە بۆی دەنووسرێت ئەوكات هەستی پێدەكات. بێگومان كنوجكەبوونی ئێسك بەهۆی كەمیی كالیسیوم و ڤیتامین "دی"یەوە دەبێت، بە هۆی بەرە بەرە ونكردن و كەمبوونەوەی كالیسێومەوە دەبێت لە ئێسكدا، ئەمە جگە لە گۆرانكاری پێكهاتەی، كە هەردووك پێكەوە دەبنە هۆی ئێسكە كە هەم تەنكتر و ناسكتربێت هەم ئاسانتر بشكێت.
ئامۆژگارییەكان:
1- خواردنی ئەو خۆراكە تەندروستانەی كە سەرچاوەی كالسیۆم و ڤیتامین "دی" ـن.
2- زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی كە بەسوودن بۆ ئەو نەخۆشانەی كە كەمبوونەوەی چڕی ئێسكیان هەیە وەك (شیر و ماست و ماسی و سەوزەو پێكهاتەكانی شیری سۆیا).
3- هەوڵدان بۆ وەرزشی سووك وەكو رۆیشتن بەپێ‌ و مەلەكردن و وەرزشی بەهێزكردنی ئێسكی پشت.
4- بەركەوتنی تیشكی خۆر بەتایبەت لە بەیانیان یاخود كۆتایی رۆژدا چونكە سەرچاوەی سەرەكی ڤیتامین دی ـن.
5- كەمكردنەوەی خواردنی گۆشت و پرۆتینی ئاژەڵی و مزرەمەنیەكان، چونكە دەبێتە هۆی ئەوەی كە خوێن ترشی زیادبێت و كەمبوونەوەی كالسیۆم.
6- هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی خوێ‌ ی چێشت(كلۆریدی سۆدیۆم) بەوەی كە لە 5گرام زیاتر نەبێت رۆژانە، چونكە دەبێتە هۆی میزكردنی زۆر و كەمبوونەوەی كالسیۆم.
7- كەمكردنەوەی خواردنەوە گازی یەكان، چونكە رۆلێكی سەرەكی یان هەیە لە كەم كردنەوەی كالسیۆم ی جەستەدا.
8- دووربكەوەرەوە لە قەلەقی و دڵەڕاوكێ،‌ چونكە دەبێتە هۆی زۆرتر دەردانی ماددەی كۆرتیزۆل و زیادبوونی نەخۆشی كەمبوونەوەی چڕیی ئێسك.
9- كەمكردنەوەی خواردنەوەی چاو و قاوە، چونكە دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە زیاتر كالسیۆم لە دەست بدات.
10- دووركەوتنەوە لە خۆراكی لە قووتوونراو كە سەرچاوەی سەرەكی سۆدیۆمن.
11- كەمكردنەوەی خۆراكی پڕ چەوری و شەكر.
12- جگەرەنەكێشان و كەمكردنەوەی دەرمانە هێوركەرەوەكان.
13- شیكاری بۆ زانینی چری ئێسك.
14- بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی پزیشكی تایبەت بە چڕی ئێسك بۆت دادەنێت.
15- كەمكردنەوەی ئەو دەرمانانەی كە میزكردن زیاد دەكەن، چونكە دەبێتە هۆی زۆرتر لەدەست دانی كالسیۆم بە هۆی زۆر میزكردنەوە.

© 2017 Hawler