کانونی دووەم 18, 2021

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشییە هەرە بڵاوەکان لە جیهان دا هەروەها یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی لەدەستدانی بینین. دکتۆر ابوبكر زاهیر کاوانی پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو ئامۆژگاری نەخۆشانی شەكرە دەكات كە لەگەڵ زانینی نەخۆشییەكەیاندا بۆ پاراستنی تەندروستی چاویان گوێڕایەڵی ئامۆژگاری پزیشكان بن.

 

.د.ابوبكر زاهیرئامۆڤگاری نەخۆشانی شەكرە دەكات بەوەی كە ئەگەر نەخۆشی شەکرەی هەبوو بۆ پاراستنی بینایی چاوەکانیان پێویستە سەردانی پزیشکی چاو بکەن بەم شێوەیەی خوارەوە:

١. لەکاتی دەستنیشانکردنی نەخۆشی شەکرە چونکە نزیکەی لە سەدا پێنجی ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، هاوکات لەگەڵ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە کاریگەری لەسەر چاوەکانی دروست بووە.

٢. ئەگەر هیچ نیشانەیەکت نەبێت ئەوا پێویستە ساڵانە جارێک پشکنینی چاوت بکەیت بۆ ئەوەی لە کاتی دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی بە زوویی دەستنیشان بکرێت.

٣. لە کاتی دەرکەوتنی ماکەکان بە گوێرەی توندی و شێواز و شوێنی ماکەکان، پزیشکەکەت وادەی سەردانکردنت بۆ دیار دەکات.

. دکتۆر ابوبكر كاوانی لە بارەی ئەوەی بۆچی بەر لە دەرکەوتنی نیشانەکانی ماکەکانی نەخۆشی شەکرە پێویستە سەردانی پزیشکی چاو بکەین گوتی:

چونکە زۆر جار نیشانە سەرەتاییەکان تەنها لە پشکنین دا دەردەکەون و نەخۆش هەستیانپێناکات، ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێن و دەست بە چارەسەر بکرێت ئەوا کاریگەریەکانی کەم دەکرێنەوە. بۆ نموونه بە پێی توێژینەوەیەکان لێزەری تۆڕەی چاو ئەگەری کوێربوون بەهۆی ماکەکانی نەخۆشی شەکرە نزیکەی لە سەدا ٥٠ کەمدەکاتەوە.

شەکرە چ کاریگەریەک لەسەر چاو دروستدەکات؟

. دکتۆر ابوبكر زاهیر كاوانی ڕووین دەكاتەوە كە: نەخۆشی شەکرە دەبێتە هۆی تێکچوون و جیابوونەوەی تۆرەی چاو و خوێنبەربوون لە ناو شلەی شووشەیی چاو، گیرانی خوێنهێنەرو خوێنبەرەکان، هەوکردنی دەماری بینین، دروسبوونی ئاوی ڕەش،دروسبوونی ئاوی سپی لە تەمەنی زووترو هەوکردنی ڕەنگینەی چاو. زۆرترین کاریگەریەکانی نەخۆشی شەکرە لەسەر تۆڕەی چاو دەبێت.

 

 

ئەژین عەبدوڵڵا - هەولێر

 

© 2017 Hawler