کانونی دووەم 18, 2021

كەی بخورێت باشە؟ حەبی غودەی تەمەڵ

د سوارە عەلی مولود پزیشكی پسپۆڕی ھەناوی كاتی خواردنی حەبی غودەی تەمەڵی ڕووندەكاتەوە كە باشترین كات بۆ ئەو حەبەیە كە بیخۆیت و سوودی لێوەربگریت بە گەدەی بەتاڵ بیخۆیت، وە ئاماژە بەوە دەدات كە حەبی سایرۆكسین باشترین كاتی خواردنی لەسەر گەدەی بەتاڵە واتە پێش نانی بەیانی بخورێت باشە، كە نیو سەعات تا یەك سەعات پێشنانی بەیانی یان شەوان لەسەر گەدەی بەتاڵ .

 

لەگەڵ كام حەب ناخورێت؟

ئەگەر نەخۆشەكە حەبی گەدە وەكو(لۆسیك و ھاوشێوەكانی) و حەبی كەمخوێنی (ئاسن) و حەبی ھۆڕمۆن (ھۆڕمۆنی ئافرەتانە)یان حەبی كالسێۆم وەرگرێت ئەوكات حەبی سایرۆكسین ئەبێ چوار سەعات نێوان بێت

ئەگەر نەخۆشەكە حەبەكەی لەبیرچوو بیخوات؟

ئەتوانی دوو حەب لەڕۆژی داوتر بەیەكەوە بخوات

تێبینی تر لەسەر حەبەكە

١.لەكاتی سكپڕی لەئافرەتان ئەبێ ژەمی حەبەكە زیاد بكرێت بەڕێژەی ٢٥٪‏ تاسەردانی پزیشك ئەكات

٢.ئەگەر سەرەڕای خواردنی حەبەكە بەشێوەی ڕێك بەڵام نیشانەكانی ھەر بمێنێت ئەبێ سەردانی پزیشكەكە بكاتەوە لەوانەیە گرفتی ھەرس و گەدەی ھەبێت

٣.حەبی موڵتی ڤیتامین نابێ بخورێت بەیەكەوە لەگەڵ حەبی سایرۆكسین چونكە ئاسن و یۆدی تیایە

 

 

ئەژین عەبدوڵڵا - هەولێر

 

© 2017 Hawler