
ڕۆماتیزم نەخۆشییەکی درێژخایەنە و بەهۆیەوە بەشێک لە جومگەکانی لاشەی نەخۆشەکە ئەستوور و ئازاری دەبێت وەکو جومگەی دەست و لاق و پێ دکتۆر احمد یحیی جباری پزیشکی پسپۆڕی چاو دکتۆر احمد یحیی جباری پزیشکی پسپۆڕی چاو هۆكار و خۆپارێزی لەو بارەوە ڕووندەكاتەوە.
.
ڕۆماتیزم بە تەنها کاریگەری خراپ لە سەر جومگەکان دروست ناکات بەڵکو کاردەکاتە سەر بەشێکی زۆری ئەندامەکانی لەشی نەخۆش بۆ نموونە دڵ و سی و ( چاو )ەکانمان !!!؟؟؟؟
کاریگەری ڕۆماتیزم لەسەر چاو :
١- کەم بوونی فرمێسکی چاو، نەخۆش هەست دەکات چاوی بە قورسی بڵند دەبێت ، یان وا هەست دەکات خەوی دێت ، یان چاوی گرێ دەکات .
٢- سووربونەوە و ئازاری چاو بەهۆی هەوکردنی سپێنەی چاو.
٣- دروست بوونی ئاوی سپی و ئاوی ڕەش.
٤- تێکچونی ڕەشێنەی چاو .
چارەسەری و چاودێریکردن:
ئەو نەخۆشانەی ڕۆماتیزمیان هەیە دەبێت بەشێوەیەکی رێک و پێک سەردانی پزیشکی چاو بکەن لەبەر دوو هۆكار :
١- تاوەکو ئەو کێشانەی لە سەرەوە باسمان کرد ئەگەر ڕویدا چارەسەری پێویست وەربگرێت.
٢- ئەو دەرمانانەی کە وەری دەگرێت بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشی ڕۆماتیزم کاریگەری لاوەکی لەسەر تۆڕی چاو دروست دەکات ، بۆیە پێویستە ماوە ماوة ثشكنين بؤ چاوی بکرێت .
ئەژین عەبدوڵڵا - هەولێر