کانونی دووەم 18, 2021

هۆکارەکانی کەمی کالسیۆم لەمنداڵاندا

منداڵان پێویستیان بە کالسیۆمە بۆ دروست بوونی ئێسک وددانەکان لەو کاتەی کۆرپە لەسکی دایکێتی تاوەکو ساڵانی پێ گەیشتنی پێویستی بە کالسیۆمە، بەڵام هەندێکیان کێشەی کەمی کالسیۆمیان هەیە،

 

هۆکارەکانی کەمی کالسیۆم لەمنداڵان:

*نەبوونی کالسیۆم لەسیستەمی خۆراکی وەکو شیر و بەر هەمەکانی.

*ناچاڵاکی غودەی دەرەقی بەهۆی تێکچوونی زگماکی.

*کەمی رێژەی مەگنسیۆم لەخوێن.

*تووش بوونی دایک بە کەمی ڤیتامین D یان پێکهاتەی کالسیۆم لەکاتی دووگیانی.

*تێکچوون لەگەدەی منداڵ وادەکات توانای مژینی کالسیۆمی نەبێت.

*حاڵەتی سکچوونی تووند.

* بێ ئاگاداری دکتۆر، دەرمانی میزپێکەر بدرێت بە منداڵ.

*لەدایک بوونی پێش وەختەی منداڵ پێش حەفتەی37 لەدووگیانیەکە.

*تووش بوونی ئافرەتی دووگیان بەشەکرەی دووگیانی.

*زیادبوونی چاڵاکی غودەی دەرەقی دایک لەکاتی دووگیانی.

*زیادبوونی خەستی پێکهاتەی فسفۆر لەشیری بەکارهێنراو بۆ خواردنی شیرەخۆرە.

 

نیشانەکانی کەمی کالسیۆم لەمنداڵان:

*بێ هێزی گشتی لەئێسکی جەستەی وادەکات زیاتر شکان کاری لێبکات.

*داخورانی ددانەکان وزەرد بوونی.

* دەرکەوتنی کەم وکوری لە مینای ددان وە درەنگ دەرکەوتنی ددانی شیری.

*کەمی ڤیتامین دی لەخوێن.

*هەست کردن بەسڕبوون وەکو دەرزی پێداچوون لە دەم و پەنجەکانی دەست و قاچ.

* لەخۆوە ماسولکە گرژببێت.

*بەیەکداچوونی سیکڵدانۆچکە.

*ڕاکێشان لەماسولکەی ڕووخسار و دەست و قاچ.

*نارێکی و هێواش لێدانی دڵ.

*لاوازی لەماسولکەی دڵ.

*نزم بوونی پەستانی خوێن.

*مووچرکە ولەرزین.

*قورسی هەناسەدان لەمنداڵانی شیرەخۆرە.

* تێکچوون لەتوانای مێشکی منداڵ.

*تووش بوونی منداڵ بە خەوزڕان وکەم خەوی.

*دەبێتە هۆی تووش بوونی منداڵ بە نەخۆشی ئێسکە نەرمە ( مرچ الكساح) لەئەنجامی کەمی کالسیۆم وە کەوانەبوونی قاچەکانی منداڵ.

 

چارەسەرکردنی کەمی کالسیۆم لەمنداڵان:

*دەرمانی مەگنسیۆم بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی کالسیۆم.

*حەبی کالسیۆم و ڤیتامین دی.

*پێشوەختە پێدانی گیراوەی خوێ وکالسیۆم بە منداڵەکە.

*پشت بەستن بە سیستەمێکی خۆراکی کە بەشێوەیەکی سەرەکی وڕۆژانە شیر لەخۆ بگرێت.

*رێگا بە منداڵەکە بدە بەخۆدانە بەر تیشکی خۆر بۆ وەرگرتنی ڤیتامین .

*خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی وەکو ترشەمەنی.

 

 

ئەژین عەبدوڵڵا - هەولێر

 

© 2017 Hawler