کانونی دووەم 18, 2021

لەڕووی جنسیەوە هۆکارەکانی ساردبوون و دوورکەوتنەوەی پیاو لەخێزانەکەی چین؟

زۆر هۆکار هەیە بۆ دوورکەوتنەوەی پیاوان لەخێزانەکانیان لەکاتی سەرجێ، (دەروونی، گرفت لە ئەندامی نێرینە، رەفتار).

 

بەشێوەیەکی گشتی ئەو كردارانەش بەبێ هۆکار ڕوونادات، بەڵام زۆر بەکەمی پیاوان باس لەهۆکارەکەی دەکەن، کەوا دەکات ئافرەتان بکەونە بیرکردنەوە و شلەژان بۆ زانینی هۆکارەکەی، هۆکارە سەرەکیەکان کە دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەی پیاوان لە خێزانەکەی لەکاتی لەسەرجێی:-

*لاوازی جنسی، ئەگەر پیاوەکەت کێشەی هەبێت لە ئەندامی نێرینەی یان کێشەی زوو ئاو هاتنەوە یان هەر کێشە و نەخۆشی جنسی ئەوا وادەکات دووربێت لە جووت بوون وهەست بە دڵتەنگی وبێزاری دەکات.

*ئاڵودەبوون بەسەیرکردنی فلیمە سێکسیەکان، زۆر سەیرکردن و ئاڵودەبوونی پیاو بە بابەتی سێکسی وادەکات هەست بە وڕووژاندن و خۆشی نەکات لەگەڵ خێزانەکەی لەکاتی سەرجێی، ئەمەش وا دەکات بێزار بێت و دوورکەوێت و بەدوای ڕێگایەکی تربێت بۆ تێر بوونی.

*ناپاکی ژن و مێردایەتی(خیانەتی زەوجی)بوونی ئافرەتێکی تر لەژیانی هاوسەرەکەت پێویستییەکانی جنسی و سۆزی بە دڵنیاییەوە لێت دووردەکەوێت .

*تووشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن، وەکو شەکرە، پەستانی خوێن، نەخۆشی ئەندامی زاوزێ و نەخۆشی پرۆستات.

*کێشی زیادە، ئەگەر یەکێک لەدوو هاوسەرەکە کێشەی قەڵەوی و کێشی زیادەیان هەبوو ئەوا کاریگەری دەبێت لەسەر ئارەزووی جنسی.

*وون بوونی خۆشەوستی لەنێوان هاوسەران، هەست و سۆز و خۆشەویستی و یاری وپەیوەندی سۆزداری هاوسەنگ لەنێوان هاوسەران، سووتەمەنی پەیوەندیەکی سۆزداری سەرکەوتووە.

 

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر

 

© 2017 Hawler