تشرینی دووەم 27, 2020

"ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی له‌ زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌ نرخه‌كه‌ی 17 ملیار دۆلاره‌"

هـ . ش - سایتی هه‌ولێر

 

ئاژانسی ئاسمانی (ناسا) رایگه‌یاندووه: هه‌ساره‌ی ناسراو به‌ (WO107 2000) نزیكبۆته‌وه‌ له‌ هه‌ساره‌ی زه‌وی، قه‌باره‌ی هه‌ساره‌كه‌ش له‌ نێوان 370 بۆ 820 مه‌تر سێجایه‌‌‌.

ناسا رایگه‌یاندووه‌، پێشبینی ده‌كرێت نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه‌ له‌ نزیكترین خاڵی گۆی زه‌وی 29 ئه‌م مانگه‌ رووبدات، كه‌ دوو هێنده‌ی نزییكبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ساره‌ی زه‌وی و مانگه‌ ده‌بێت.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌، ئه‌و ئاژانسه‌ ئه‌مریكییه‌ ده‌ڵێت: "هه‌ساره‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك مادده‌ له‌وانه‌ (نیكل، ئاسن، كۆباڵت) و نرخه‌كه‌ی به‌ 17.4 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.

له‌ كۆتاییدا ناسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه‌ بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی.

 

سه‌رچاوه‌: پله‌س

© 2017 Hawler