تشرینی یەکەم 22, 2020

خه‌یار بەشێکی زۆر ئاوی تێدایە و لەش لە وشکبوونەوە دەپارێزێ

خه‌یار سەوزەیەکە سەر بە خێزانی کوولەکەیە، خواستێکی زۆری لەسەر ھەیەو جۆرەھا زەڵاتە و مەحشی و شەربەتی پێ دروست دەکرێت. رێگەی چاندنی خیار دەبێت لە قوڵایی ١٨ ملم لە ژێر خۆڵدا بێت و ساڵانە زیاتر لە جارێک بەرھەمەکەی پێدەگات، مێژووی چاندنی خیار دەگەرێتەوە باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیا بەتایبەتی وڵاتی ھیند، بەمەش جیا دەکرێتەوە کە ڤیتامین و ماددەی ئاسنی تێدایە و چەوری و کالۆری زۆری تێدا نیە بۆیە لە خواردنە تەندروستەکان ھەژمار دەکرێت.

 

سوودەکانی خەیار بۆ لەش:

خه‌یار چەند پێکھاتە خۆراکییەکی گرنگی تێدایە کە زۆر باشە بۆ لەش، بۆیە بە یەکێک لە بە سوودترین سەوزەکان دادەنرێت، لێرەدا ھەندێک لە سوودەکانی باس دەکەین:

خه‌یار بەشێکی زۆر ئاوی تێدایە و لەش لە وشکبوونەوە دەپارێزێ، ئامۆژگاری دەکرێت کە لە کاتی وەرزش بخورێت، دژی قەبزبوون کار دەکات و تەندروستی ریخۆڵە دەپارێزی، لە ھەمان کاتدا گورچیلەکان لە دروستبوونی بەرد دەپارێزێ، رێگری لە مژینی کالیسیۆم دەکات و برێکی باش لە ڤیتامین K تێدایە. بۆیە خواردنی ئێسک بەھێز دەکات.

ئەڵبەتە کاردەکات لە دژی گەشەکردنی مەترسیەکانی ژێرپەنجە و کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی خانەکانی ژێرپەنجە، بەھۆی بوونی پێکھاتەی (کۆکۆربیتاسین) بەشێکی باش لە کۆلیسترۆڵی ناو خوێن دەتاوێنێتەوە چونکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵی خۆراکی، بەمەش پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و دەمارەخانەکان دەکات، ھەلی توشبوون بە دەمار رەقبوون کەم دەکاتەوە چونکە سەرباری ئەمانە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمیشی تێدایە. باڵانسی لەش رادەگرێت لە دروستکردنی ئەنسۆلین و بەرزی رێژەی شەکر لە خوێن کەم دەکاتەوە بۆیە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە. شایەنی باسە خەیار بە یەکێک لە دژە ئۆکسانە سروشتییەکانیش دادەندرێت گرژبوون و خاوبوونەوەی پێست خاو دەکات. سەبارەت بە دابەزاندنی کێش؛ خەیار بە خواردنە سەرەکییەکان ھەژمار دەکرێت بە ھۆی بوونی کالۆریەکی کەم و رێژەیەکی زۆر ئاو کە ئەمەش یارمەتی جیھازی ھەزمکردن دەدات و ریخۆڵەکان پاک دەکاتەوە.

زیانەکانی خیار:

خواردنی خەیار بەشێوەیەکی دروست رۆژانە سوودێکی زۆری ھەیە کە ئێمە ھەندێکیمان خستە روو، بەڵام لەگەڵ ئەوەش زێدەرۆیی لە خواردنی زیانت پێ دەگەێەنێ:

زۆر زیاد خواردنی خیار دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوون لە لەش، دەبێتە زۆر میزکردن بەھۆی بوونی کۆکۆربیتاسین، کۆبوونەوەی غازات بەھۆی بوونی رێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆم.

 

محمد لادێ

© 2017 Hawler