تشرینی یەکەم 22, 2020

ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ لەسەر هەندێک لە ڕوکەشەکان دەمێنێتەوە

لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا، پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ڤایرۆسەی بەرپرسیارە لە توشبون بە نەخۆشی کۆرۆنا لە توانایدا ھەیە بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ بە چالاکی بمێنێتەوە لەسەر ڕوکاری دەرەوەی ھەندێک لە ماددەکانی وەکو کانزاکان و شاشەی مۆبایل و پارەی کاغەز.

 

توێژینەوەکانی ئاژانسی زانستی نەتەوەیی ئوسترالیا ئەوەیان خستە ڕوو کە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ توانای مانەوەی لەسەر ڕووەکان، زۆر لەوە زیاترە کە لە لێکۆڵینەوەکانی پێشتردا ئااماژەی پێکراوە.

ھەر بۆیەش شارەزایان بروایان وایە کە توشبوون و گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی ڕوەکانەوە ھەرەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ژیانی مرۆڤایەتی.

لەناو خەڵکیدا وا باوە کە ڤایرۆسەکە تەنیا لەڕێگەی  پژمە یان کۆکە یان قسەکردنی کەسی توش بوو دەگوازرێتەوە.

ھەروەھا پێشتر توێژینەوە تاقیگەییەکان وایان بڵاو کردەوە کە ڤایرۆسەکە تەنھا بۆماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ توانای ماوەی ھەیە لەسەر پارەی کاغەزو شوشە، وە زیاتر لە ٦ڕۆژیش لەسەر ماددە پلاستیکییەکان و کانزاکان ھەرچەندە ئەنجامەکان ھەمە چەشنەن.

بەڵام لە دوایین توێژیەوەکانی ئاژانسی ئوسترالی (CSIRO) دا سەلماندیان کە ڤایرۆسەکە تا راددەیەکی زۆر سەرسەختە ولە توانایدا ھەیە بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ بمێنێتەوە لەسە ڕووە سافەکانی وەکو شوشە و شاشەی مۆبایل و پارە و پلاستیک کاتێک لە پلەی گەرمی ژووردا بێت كه (٢٠) یە .

بەبەراورد بە ڤایرۆسی ھەڵامەت کە توانای مانەوەی لە ھەمان باردودۆخ دا تەنھا ١٧ ڕۆژە.

ھەروەھا چەند لێکۆلینەوەیەک ئەنجامدراوە لە تاریکیدا کە دەرکەوتوە تیشکی سەروو وەنەوشەیی توانای لەناوبردنی ڤایرۆسەکەی ھەیە.

دکتۆر لاری ماشاڵ بەرێوەبەری (CSIRO) وتی بە پشت بەستن بە زانینی ماوەی مانەوەی ڤایرۆسەکە لەسەر ڕووەکان دەتوانین بە وریاییەکی زیاتر و بە شێوەیەکی ورد کنترۆلی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بکەین و زیاتر خۆمانی لێ بپارێزین.

ھاوکات توێژینەوەکە بووە جێی ڕەخنەی ھەندێک لە زانایان چونکە پێیان وایە زانیاریەکی لەو شێوەیە جیهان دەخاتە ترسێکی گەورەی ناپێویستەوە.

 

 

محمد لادێ

© 2017 Hawler