تشرینی یەکەم 22, 2020

ئافرەتان لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان ڕووبەرووی هەرەشەی زۆر دەبنەوە

دامەزراوەیەكی جیهانی تایبەت بە ئافرەتان توێژینەوەیەكی ئەنجامداوە لەسەر ئەو هەرەشانەی كە لە رێگەی تۆرە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەخرێتە سەر ئافرەتان، لە توێژینەوەكە دەركەوتوو بوونی هەرەشەوە جیاواز و ناردنی نامەی نەشیاو وای لە ئافرەتان كردووە كە لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان دوور بكەنەوە.

دامەزراوەی Plan International كە تایبەتە پاراستنی مافەكان ئافرەتان، لە توێژینەوەیەكی تازەیان ڕایگەیاندووە، زۆر جار ئافرەتان لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان رووبەرووی هەرەشە و دەستەواژەی ناشیرن دەبنەوە، ئەمەش وایكردووە كە ئافرەتان تووشی شۆك ببنەوە.
توێژینەوەكە لەسەر 14 هەزار ئافرەت لە 22 وڵاتی جیهان كراوە، كە تەمەنیان لە نێوان 15 تاوەكو25 ساڵیدابوو،
بیرگیت ئالبریكتسن كە بەرپرسی ئەو دامەزراوەیە دەڵێت: ناردنی نامەی هەرەشە لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بۆتە كێشەیەكی جیهانی، كاتی ئەوە هاتووە كە بەرپرسانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بێنە دەنگ سنوورێك بۆ ئەو ئەو كەسانە دابنێت كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان شەڕ و گێچەڵ بە ئافرەتان دەفرۆشن

© 2017 Hawler