تشرینی یەکەم 22, 2020

پاریس وەک داهێنەرترین شاری جیهان دەستنیشان دەکرێ

دامەزراوەیەک ڕاپرسییەكی ئەنجامداوە لەسەر ئەو شارانەی كە زۆرترین داهێنانیان لە چەند بوارێکی دیاریکراودا تێدا کراوە، لە ڕاپرسییەكەدا شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.

دامەزراوەی(inkifi) لە ڕاپرسییەكەیاندا چەند پێوەرێكیان دەست نیشان كردووە لەوانە داهێنان لە بوارەكانی ڕ‌وشنبیری و هونەری و پەیكەرسازی و شانۆ و ئەندازیاری لە تەلارسازی و موزیك و كۆمیدیا.
بە پێی ڕیزبەندیی دامەزراوەكە دوای شاری پاریسی فەڕەنسا هەریەك لە شارەكانی بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا و دوبلین لە ئیرلەندا و لەندەن لە بریتانیا و تەل ئەبیب لە ئیسرائیل لە پێنج شارە داهێنەرە یەكەمەكانی جیهانن.
بول موسلی كە بەرپرسی ئەو دامەزراوەیە دەڵێت: "هەرچەندە ئێستا كەرتی گەشتیاری لە جیهان گرفتی تێكەوتووە، بەڵام گرنگە گەشتیار بزانێت كە كامە شار لە جیهاندا داهێنانی زیاتری كردووە لە بوارە جیاجیاكاند

© 2017 Hawler