ئەیلول 25, 2020

هێرشكرایە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر

بەهۆی ڕووداوی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لەلایەن چەند کەسێکی خانەوادەی نەخۆشێک و هێرشی ناڕەوا و نابەجێی سەر پزیشکێکی نیشتەجێ و کارمەندانی نەخۆشخانەکە لەکاتی ئەرکی پیرۆزی مرۆڤدستانە و خزمەتکردنی هاووڵاتیان و قسەی نەشیاو بە پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەران و تا ڕادەی لێدان.

 

وەزیری تەندروستی لەگەڵ وەزیری ناوەخۆ و لایەنی پەیوەندار لەسەر هێڵ و پەیوەندی دایە و داوای پەلەی کرد بۆ دەستگیرکردنی تەواوی تاوانبارانی ئەم ڕوداوە و ڕەوانەکردنیان بۆ دادگا و سزادانیان و لێکوڵینەوە لە کەسانی کەمتەرخەم بۆ پاراستنی گیانی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە.

وەزیری تەندروستی پەیوەندی بە نەخۆشخانە و پزیشکی تاوان لێکراو کرد و پێیڕاگەیاندن کەوا تەواوی دامودەزگای پەیوەندار ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بۆ بەسزا گەیشتنی تاوانباران و پاراستنی شکۆی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی

© 2017 Hawler