ئەم پەڕەیە چاپ بکە

سێ ئامێری پێشكەوت رادەستی تەندروستی كرا

ڕێکخراوی کۆیکای کۆریای باشور سێ ئامێری پێشکەوتوی پشکنینی کۆرۆنای پێشکەش بە هەرێمی کوردستانکرد.

 

بەئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و کونسوڵی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان، و نوێنەری ڕێکخراوی کۆیکا، مەڕاسیمی بەخشینی هاوکاری سێ ئامێری پشکنینی نوێ بۆ نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 بەڕێوەچوو.

دکتۆر سامان بەرزنجی، ئاماژەی بەوەدا، ئەم ئامێرانە بۆ یەکەمجارە لە کۆریا دروستکراوە بۆ پشکنین و دۆزینەوەی نەخۆشانی کۆرۆنا، کە بەسوپاسەوە هەرێمی کوردستانیان بێبەشنەکردوە، ئەم ئامێرانە بۆ کارمەندانی تاقیگەیە تا بەکەمترین پێداویستی و جلوبەرگی خۆپارێزی بتوانن پشکنین بەکەمترین ترسناکی ئەنجامبدەن.

بەسوپاسەوە سەلماندیان کە دۆستی ئێمەن.

 

ئەژین عبدولا