تشرینی یەکەم 16, 2018

ڕێواس گیایەكی بەهارییە و لە وەرزی بەهاردا لە ناوچە شاخاوییەكاندا پێدەگات، ئەم گیابەهارییە بەهۆی تام و چێژەكەیەوە سەرنجی مرۆڤ بۆلای خۆی ڕاكێشاوە، هاوكات پزیشكانیش بەشوێن سوودەكانی گەڕاون و چەندین سوودیان لێدۆزوەتەوە.

ڕێواس دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی ئەی و بی و سی، هاوكات ڕیشاڵەكان، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم و كالیسیۆم لەخۆ دەگرێت.
لە توێژینەوەیەكدا لەسەر سوودەكانی ڕێواس پزیشكانی بواری خۆراكی چەند سوودێكیان خستوەتە ڕوو كە گرنگترینیان ئەمانەن:
* توانای خاوێنكردنەوەی لەشی مرۆڤی هەیە لە ژەهراوی بوون.
* ئازاری گەدە ناهێڵێت و بۆ نەخۆشییەكانی جگەر بەسوودە.
* نیشانەكانی دەركەوتنی پیربون دوا دەخات.
* خوێن پاك دەكاتەوە.
* بۆ چارەسەری زگ چوون بەسوودە و لەناوبەری كرمە.
* زیبكە و پەڵەی ڕووخسار لادەبات.
* یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ژنانی سكپڕ تا كۆرپەكەیان تەندروست بێت.
* ڕژێنەكانی گەدە ڕێكدەخات و ڕیخۆڵە بەهێز دەكات.
* چارەسەری هەناسەبڕكێ دەكات.
* جوڵەی لەش بەهێز دەكات لەسستی و تەمبەڵی دەیپارێزێت.
* گەدە ناچاردەكات مادەی ئەنسۆلین دەربدات بەمەش شەكری خوێن كەم دەكاتەوە.
* چەوری و پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە.
*سەرچاوەیەكی باشی كالیسیۆمە.
* چاو بەهێز دەكات و پەڵەی سپی لەسەرچاو ناهێڵێت.
* خواردنی ڕێواس دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازاری ئێسك و ماسوولكەكان.
پزیشكان ئاماژەیان بەوەشداوە كە پێویستە نەخۆشانی دڵ و گورچیلە بە ئاگاییەوە ڕێواس بخۆن، چونكە بەهۆی بوونی مادەی "ئەسیدی ئۆگزالیك" تێیدا زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت بۆیە ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە نابێت بیخۆن، هاوكات زیاد خواردنی ڕێواس بۆ نەخۆشانی دڵ زیانی هەیە.
هەروەها پزیشكان هۆشداریان داوە كە نابێت توێكڵی ڕێواس بخورێت و ژەهراوەیە، بۆیە لەكاتی خواردنیدا پێویستە زۆر بەجوانی پاكبكرێت.

 

ئەژین عەبدوڵڵا - هەولێر

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.