نیسان 24, 2018

یەكێك لە مەترسیە گەورەكانی سەر ژیانی مرۆڤ لە زەویدا بە تایبەتی لە وڵاتە تازە گەشەكردووەكان، پیسبونی ژینگەیە، كە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ كاردەكاتە سەر تەندروستی مرۆڤ و گیانلەبەرەكانی دیكەش، بۆیە دەكرێت هەر یەكەمان لە شوێنی خۆمان ژینگەپارێز بین.
هۆكارەكانی پیسبوونی ژینگە
یەكەم: بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان لەسەر زەوی و زیاتر پەرەسەندنی پیشەسازی بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی دانیشتوان، كاریگەرییەكی گەورە لەسەر پیسبوونی هەوا، ژینگەی وشكانی و ئاوی دادەنێن لە ڕێگەی پاشماوە كیمیاوییەكانیانەوە.
دووەم: زیادبونی ژمارەی ئۆتۆمبێل كە لە ڕێگەی گازی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆنەوە دەبنە هۆی پیسبوونی هەوا.
سێیەم: ناهۆشیاری دانیشتوان بە تایبەتی لە وڵاتە تازەگەشەكردووەكان و گرینگی نەدان بە ژینگە.
كاریگەرییەكانی پیسبوونی ژینگە
 بەهۆی پیسبونی هەوای زەوی، چینی ئۆزۆن زیانی پێدەگات، ئەم چینە سوودەكەی ئەوەیە ڕێگری دەكات لە تیشكە زیانبەخشەكانی خۆر، بە نەمان یاخود لاوازبونی چینی ئۆزۆن تیشكە زیانبەخشەكانی خۆر دەگەنە مرۆڤ و پلەی گەرمی زەویش زیاد دەكات، هەر بۆیە پێشبینی دەكرێت لە پەنجا ساڵی داهاتوو، پلەی گەرمی لە جیهاندا بە رێژەیەكی زیاتر بەرز ببێتەوە، ئەمەیش زیانی زۆری هەیە:
یەكەم: بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش، هۆكارێكە بۆ شێرپەنجەی پێست و بورانەوە و مردن.
دووەم: زیادبوونی نەخۆشییەكانی سی و دڵ.
ڕۆڵی تاك لە نەهێشتنی پیسبوونی ژینگە
تاك دەتوانێت ئەو زبڵ و خاشاكەی لەدوای بەحێ دەمێنێت، فرێ بداتە بۆ ناو تەنەكەی زبڵ.
دووەم: دووركەوتنەوە لە ئاگركردنەوە و سووتاندنی پاشماوەكان.
سێیەم: بەكارهێنانی ئامێری گواستنەوەی تەندروست وەك پاسكیل كە جگە لەوەی هیچ زیانێكی بۆ ژینگە نییە بۆ تەندروستی مرۆڤیش باشە.
ئەو ماوەیەی كە پێویستە بۆ شیبوونەوەی ماددە جیاوازەكان لە سروشتدا
بتڵی پلاستیكی ٤٥٠ ساڵ، عەلاگە ١٠ تا ١٠٠ ساڵ، دایبی منداڵان ٢٥٠ تا ٥٠٠ ساڵ، قووتوی بیبسی ٨٠ تا ٢٠٠ ساڵ، پاشەڕۆی خۆراك نزیكەی ٦ مانگ، شووشە بە هەزار ساڵ.
ڕۆڵی حكوومەت لە نەهێشتنی پیسبوونی ژینگە
دەكرێت حكوومەت ڕۆڵی كارای هەبێت لە نەهێشتنی پیسبوونی ژبنگە بەهۆی گرتنەبەری چەند ڕێكارێك لەوانە:
یەكەم: دانانی یاسای تایبەت بە پیسبونی ژینگە.
دووەم: دروستكردنی چەندین كارگە بۆ دووبارە بەكارهێنانەوەی ماددەبەكارهاتووەكان
سێیەم: سزادانی ئەو كەس و لایەنانەی دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە

سەباح شێخانی

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.