ئاب 12, 2020

چۆن بە شێوەیەكی تەندروست خۆت كەرەنتین دەكەیت؟

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر

 


بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی نەخۆشیڤایرۆسی كۆرۆنا بە هەموو جۆرەكانییەوە ( بێنشیانە، سووك، مامناوەند، قورس، چڕ) لە بەشییەكەمی خۆكەرەنتینكردن تیشكخرایە سەر 14 خاڵی تایبەت بە شێوەی خۆكەرەنتینكردنێكی تەندروست لە بەشی دووەم وكۆتایی بابەتەكە لە 14 خاڵی تردا بەگوێرەیڕێنماییەكانیڕێخراوی تەندروستی جیهانیڕووندەكەینەوە.

پێویستە ئەوە لەبیر نەكرێت كە  لە کاتی توشبوون یان دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتایڤایرۆسی كۆرۆنا (بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش "تا"، شەكەتی، كۆكەی ووشك، هەناسەتەنگی)کە بۆ ئەوەی کەسی دیکە لە خانەوادەکەییان خەڵکی دیکە توشنەکەن، پێویستە کەسەکە خۆی جیابکاتەوە بۆ ماوەیەكی دیاریکراو کە لە١٤ ڕۆژكەمترنەبێت،یانیش بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و دڵنیابوون لە تەندروستی دەتوانێت پەیوەندی بكات بە هێڵی فریاكەوتن 122.
ئەوخاڵە گرنگانەی بۆ کەسی خۆدابڕێندراو پێویستەڕەچاویان بکات:

١٥- پێویستە کەسەکە و ئەندامانی خێزانەکە دەمامک ببەستن کە چونە ئەو شوێنانە کە کەسەکەی تێیدایەیان ئەوشوینانە کە بەکاریان دێنێت. ئەگەر دەمامکەکە تەڕیان پیس بوو، پیویستەڕاستەوخۆیەکێکی تر دابنرێت و لەپێش وە لەدوای لابردنی دەست بە جێڵی پاکژکەرەوە پاکبکرێتەوە.  

١٦- پێویستە کەسەکە لە سەردانی شوێنە گشتییەکانی کە خێزانەکە بەکاریدەهێنن خۆی بپارێزێت و گرنگە ئەو شوێنە گشتیانە وەک چێشتخانە و سەرئاو و شوێنی کەلوپەل شتن هەواکێشی باشیان هەبێت.

١٧- کەسەکەو هەموو کەسێكی چواردەوری پێویستە تف فرێنەدەن و لەسەر دەسڕیان باڵی خۆیان بپژمن  یان بکۆکن.

١٨- پێویستە کەسانی چواردەور زوو زوو دەستەکانیان بشۆن پێش وە پاش نان دروستکردن یان خواردن، هەروەها بەکارهێنانی دەستکێش لەو کاتەی کەسێك دەچێتە ئەو شوێنانەی کەسە دابڕێنراوەکە بەکاریهێناونیان گومان لە پاکی شوێنەکە هەبوو.

١٩- ئەگەر پیسی بە دەستەکانەوە دیارنەبوو، وە شوشتنی راستەوخۆ نەکرا، دەتوانرێت بە پاکژکەرەوە پاکبکرێنەوە.

٢٠- باشتر وایە کلینێکس بەکاربهێنرێت بۆ دەست وشککردنەوەی کەسانی چواردەور و پاشان فڕێبدرێنە تەنەکەخۆڵی سەرداخراو.

٢١-  پێویستە ئەو شتومەکانەی کەسی تووشبوو بەکاریدەهێنێت کەسانی تر بەکاریان نەهێنێت بەر لە پاکژکردنەوەیان، بۆ نموونە تەلەفۆنی هاندی و کۆنتڕۆڵ و قاپ وکەوچك (لە سەرەتادا باشترە شتومەکی سەفەری بەکاربهێنرێت).

٢٢- هەروەها پاکژکردنەوەی دەسکی دەرگا و و مێز و کورسی و شتومەکە ئۆفیسە گشتیەکان کە کەسەکان دەستیان بەری دەکەوێت لەڕێگای بەکارهێنانی پاکژکەرەوەی کلۆرین وهایدرۆجین-پیرۆکساید و کهول.

٢٣ – هەرکەس هەڵدەستێت بە گۆڕین و پاککردنەوەی جلوبەرگ و چەرچەف و بەرگە پشتی و دۆشەک و پەردە و کەلوپەل و پاشەرۆ و لیک و بەڵغەم و ڕشانەوە و میز و پیسایی کەسەکە، پێویستە دەستەکانی بشوات و پاشان دەستکێش لە دەستبکات.

٢٤- بۆ پاککردنەوەی سەرکاشی پێویستە مۆپ تەربکرێت بە کلۆرین (بلیچیڕونکراوە) و مالەکەی پێبسڕدرێت.

٢٥- پاش هەر کارێک لەوانەی سەرەوە پێویستەڕاستەوخۆ دەستەکان بشۆردرێن و دەستکێشەکان بخرێنە زەرفێکی داخراو بەر لە فڕێدانیان .

٢٦- دەستکێش و دەمامك و کلینیکس و هەرشتێکی تر کە بەکار دەهێنرێ بۆ پاکردنەوەی شوێن و شوێنەواری کەسەکەیان لە لایەن کەسەکەوە، پێویستە پاش بەکار‌هێنانیان بخرێنە زەرف و سەرەکەی گرێ بدرێت بەر لەوەی فڕێبدرێتە تەنەکەی خۆڵی سەرداخراوەوە.

٢٧- پێویستەڕۆژانە جارێکیان زیاتر، بە بلیچی شلکراوە (یەک کەوچکی چێشت فاست بۆ چوار پەرداخ ئاو) زەوی ژورەکانی ماڵەکە و شوێنی کەسەکە بسڕدرێت و شتومەکەکانی ژووری کەسەکە؛ جلوبەرگ و چەرچەف و بەرگی سەرین و دۆشەك پێویستە بە ئاوی گەرم (٦٠-٩٠ پلەیسەدی) وپاککەرەوەی ماڵ بشوۆررێن و ڕاستەوخۆ وشك بکرێنەوە ئەگەر کرا بخرێنە بەر تیشکی خۆر.

٢٨- پێش ئەوەی سەتڵی ئاوەکە بەردرێتەوە لەدوای چونەسەرسەر توالێتی غەربی، پێویستە سەری توالێتەکە دابخرێت  بۆ ئەوەی پڕیشکی ناو میز و پیساییەکە نەپڕژێتە دەرەوە.  پاش لە توالێت هاتنەدەرەوە پێویستە راستەوخۆ دەست بشۆرێت تەنانەت ئەگەر کەسی تووشبوش ئەوشوێنەی بەکار نەهێنابێت.

ئەگەر کەسی دابڕێندراویان ئەوانەی کە لەگەڵیدا دەژینیەکێك لەم نیشانانەی لێدەرکەوت، پێویستە و ڕاستەوخۆ و بە پەلە بگاتە نەخۆشخانەی تایبەت:
١- تەنگەنەفەسی (کە لەگەڵیدا سەرسنگی توند ببێت و هەست بە بینگیران بکات) یان دوای وەرزش و جوڵە تەنگەنەفەس ببێت.
٢- هۆشتێکچوون بۆنموونە سەرگێژبوون، کردنی قسەی بێمانا، تێکەڵکردنی کاتی شەوورۆژ.
٣- سکچوونی زۆر.
٤- تا لێهاتن و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش بۆ سەروو ٣٨ پلەی سەدی.
لە ماوەی دەرکەوتنی ئەو نیشانانەی سەرەوە تا کاتی گەیشتن بە نەخۆشخانە پێویستەڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێبکرێن:
١- کەسی دابڕێندراو پێویستە دەمامك ببەستێت و لەدووری زیاتر لە مەترێك بوەستێت لە کەسەکانی دەوروبەری و تەنانەت ئەوانەش کە دەیگوازنەوە بۆ شوێنی چارەسەریان چارەسەری بۆ دەکەن.
٢- پێویستە پەیوەندی بکرێت بە ژمارە تەلەفۆنی هێڵی گەرمیان ئەمبولانس ١٢٢ بۆگواستنەوەی کەسەکە بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا، وە ئەگەر بە ئوتومبێلی ماڵەوە گوێزرایەوە پێویستە ئۆتۆمبێلی تایبەت بێت نەوەک ئوتومبێلی گشتی وەک پاس و تەکسی.
٣- پێویستە لە کاتی گوستنەوەدا پەنجەرەکانی ئوتومبێلەکە بکرێنەوە بۆ هەواکێشی و دواتریش ئوتۆمبیلەکە پاکبکرێتەوە بە پاکژکەرەوە.
٤- ئەوکەسانە کە بەرکەوتنیان بووە لەگەل نەخۆشەکە هەروەها کارمەندە تەندروستیەکانیش کە نەخۆشەکە وەردەگرن و چارەسەری دەکەن، پێویستە لەکاتیخۆیدا دەستیان بشۆن.
٥- هەربەشێکی ئۆتۆمبیلەکە کە شلەی لوت و قورگ و دەمیان لەشی نەخۆشەکەی بەرکەوتبێت پێویستەڕاستەوخۆ و لەکاتتدا پاکرێتەوە بە پاککەرەوەی بلیچ (یەک کەوچکی چێشت بۆ چوار پەرداخ ئاو).
لەدوای (چواردەڕۆژ) ئەگەر نیشانەی نەخۆشی لە کەسی دابڕێندراو دەرنەکەوت و پشکنینەکەی نیگەتیڤ دەرچوو، دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی ناو خانەوادە و خەڵك.

© 2017 Hawler